Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
روخۆش ساڵح خاوەنی سەزترین ماڵە لە هەڵەبجەدا – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

روخۆش ساڵح خاوەنی سەزترین ماڵە لە هەڵەبجەدا

ڕوخۆش ساڵح عارف
ژنان هەمیشە بەوە ناسراون كە حەزیان بەگوڵ و گوڵزار و سەوزاییە. بەڵام ڕوخۆش ساڵح جیاواز لە هەموو ژنان لەسەر ڕوبەری(500)م زەوی چەندین جۆر درەخت و دار و گوڵی ناشتوە و وەك خۆی باسی ئەكا لە هەموو ورزەكاندا میوەی هەیە. ئەو بەدۆستی ژینگە ناسراوە و وەك خۆیشی دەڵێت” وەك منداڵەكانم ئاگاداری باخی ماڵەكەم ئەبم”. خاتوو روخۆش ساڵح عارف خاوەنی سەوزترین ماڵە لە هەڵەبجەدا و خاوەنی چەندین خەڵاتیشە لە بواری ژینگەدا
خاتوو روخۆش خەڵكی گوندی (عەبابەیلێ)یە سەر بە پارێزگای هەڵەبجە و خاوەنی پێنج منداڵە و هاوسەرەكەی یەكێك بوول ە بریندارانی چەكی كیمیاوی وكۆچی دوای كردووە.
خاتوو روخۆش لە لیدوانیكیدا بۆ تۆری میدیای تەوار دەڵێت” خانوەكەیان كەلاوە بووە كاتێك كڕیویانە و پاش دووساڵ وردە وردە هەوڵی سەوزكردنی داوە چونكە هاوسەرەكەی زۆر حەزی لێبوە و هەر درەختێك زۆر بەردار و بەرهەمی زۆر بووبێ پەیدایان كردوە و ناشتویانە”.
هەروەها رووخۆش خان ووتی” وەك وەفادارییەك بۆ هاوسەری ژیانم دوو ئەركی گەورەم كەوتە سەرشان منداڵەكانم و باخەكەمە”. خاتوو ڕوخۆش باس لەوە ئەكات كە بەڵێنی لە نێوان خۆی و خوادا داوە و وەسیەتی هاوسەری بەجێهێناوە و وەك مناڵەكانی حزمەتی باخەكەیان ئەكات و ویژدانی ئازاری ئەبێ ئەگەر ڕۆژی درەختەكانی بێ ئاوبێ.
خاتوو روخۆش باسی خزمەتی باخەكەی ئەكات و دەڵێت” تەنها ئاوی بیری ماڵی خۆمان بەكار ئەهێنم و ناتوانم ئاوی ماڵان و كلۆراویان بۆ بەكاربهێنم چونكە ئاوی بیرەكەی خۆمان سازگارە”.
روخۆش خان باس لەوە دەكات كە لە هەڵەبجەدا یەكەم ماڵ بوون نەمامی مۆز و سندیان بەرهەمهێناوە و
بەعیشقەوە باس لە درەختەكانی حەوشەكەیان ئەكات و دەڵێت” باخەكەمان دووبن نەمامی تیایە كە سێجۆر میوە بەرهەم ئەهێنێ، ئەو میوانەش لە حەوشەكەمان هەن مۆز و هەنار ولالەنگی و سندوی و پرتەقاڵ و لیمۆ و ترێ و هەنجیر و كاكی خورمای تێدایە”. هەروەها وتیشی”وەسیەتی هاوسەرەكەم بەجێهێناوە بۆ هەموو وەرزەكان میوەی حەوشەكەی خۆمان ئەخۆین”.
ڕوخۆش لە پای ڕێزگرتن لە ژینگە و سەوزكردنی حەوشە و ماڵەكەی لەلایەن ڕێكخراوەكانی هەڵەبجەوە لە كۆی پەنجا ماڵ خەڵاتی یەكەمی بەدەستهێناوە و ڕێكخراوی ژینگە دۆستی سویدیش ساڵی ڕابردوو خەڵاتی سەوزترین ماڵی لەسەر ئاستی هەرێم پێبەخشیوە.

میهرەبان/ هەڵەبجە

هاوشێوە

ڤیدیۆ