لقی سلێمانی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان لە گەلەری نیشتیمانی ئەمنەسورەكەی پیشانگەیەكی ئەزموونی بۆ 12 شێوەكار دەكاتەوە كە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.
لەم پێشانگەیەدا ١٢ شێوەكار لە شارەكانی كوردستان بەشداربوون و تابلۆكانیان كە هەریەكەیان بەستایلی جیاواز و كاریان كردووە و پەیامی جیاوازیان هەیە. ڕۆژگار كەمال سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان بەتۆری میدیای تەواری ڕاگەیاند” ئێمە زۆر پڕۆژە وكاری هونەریترمان هەبووە، لە بوارەكانی موزیك و شانۆ و شێوەكاریدا، بەڵام لەم پڕۆژەیەدا جیاوازتر كارمانكرد كە كۆمەڵێك هونەرمەند كە توانایەكی و ئاستێكی بەرزیان هەیە و بەرهەمەكانیان لە كارێك زیاترە كۆكردتەوە. شێوەكار هەیە بە ١٠تابلۆ بەشدارە ئەمەش ئەزموون و توانایی ئەو شێوەكارە دەردەخات. ، ئەمە دەرفەتێكی باشیان بۆ دەڕەخسێنێت لەگەڵ بینەر و سەرجەم توێژەكاندا”.
لەبارەی شێوازی بەشداركردنی هونەرمەندان لەم پیشانگەیەدا رۆژگار كەمال ووتی” تەنیا مەرجی ئێمە ئەوەبووە كە بەرهەكانیان توانایەكی بەرزیان هەبێت و هەرواش بوو، هەربۆیە هەریەكێكیان بە تایبەتمەندی جیاوازی بینی جوانی خۆیان هەیە”.
تریفە: سلێمانی
ئەمرۆ ٥٠ ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی لەیلا قاسم تێپەڕبوو
٥٠ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢ لەیلا قاسم حەسەن لەلایەن