گۆڤاری (رۆلنگستۆن)ی ئەمریكی كە گۆڤارێكی تایبەتە بە گۆرانی و مۆسیقا، لیستی 200 گۆرایبێژو موسیكزانی مێژوویی لەجیهاندا بڵاوكردەوە كە گۆرانیبێژی ناوداری كۆچكردووی میسری (ئوم كەلسوم) لە ریزبەندی ژمارە (61) ی ئەو لیستەدایە.
گۆڤارەكە لەبارەی ئوم كەلسومەوە دەڵێت: “ئوم كەلسوم نمونەی لەهەموو رۆژئاوادا نەبووە و نییە، كە بۆ ماوەی ساڵانێكی زۆر لە لوتكەدا بووە و بەردەوام ئەستێرەیەكی درەوشاوەی هەموو جیهانی عەرەبی بووە و بە رۆحی نیشتمانی عەرەبی وەسف كراوە”.
گۆڤارەكە دەشنوسێت: “هۆنراوە و وشەی گۆرانییەكانی بەهێز بووە و زۆرجار لە كاتژمێرێك زیاتر لەسەر شانۆ گۆرانی وتووە، كاتێكیش كۆچی دوایی كردووە، بەهەزاران هاوڵاتی لەشارەكانی تری میسرو هەروەها وڵاتانی ترەوە رۆشتونەتە قاهیرە بۆ مەراسیمی بەخاكسپاردنی”.
ئوم كەلسوم تاكە ژنی عەرەبییە كە ناوی لەو لیستەدا هاتووە كە 200 ناوی دیاری جیهانیی مۆسیقا و گۆرانییە، بەشێوەیەك كە ئوم كەلسوم لە ریزبەندی ژمارە 61 دایە، لەكاتێكدا (مایكڵ جاكسۆن) لەریزبەندی 86 و خانمە گۆرانیبێژی ناوداری باربادۆس (ریانا) لەریزبەندی 68 و (پۆپ مارلی) لەریزبەندی 98 و (جۆرج مایكڵ) لەرزبەندی 62 دایە.
ئەمرۆ ٥٠ ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی لەیلا قاسم تێپەڕبوو
٥٠ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢ لەیلا قاسم حەسەن لەلایەن