Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

‎ گوڵان بە تابلۆكانی گوزارشت لە سروشت دەكات – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

‎ گوڵان بە تابلۆكانی گوزارشت لە سروشت دەكات

تریفە حسن: سلێمانی
كچە هونەرمەندی لاو (گوڵان جەمال) كە دەرچووی بەشی شێوەكاری پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی سلێمانی وكۆلێجی هونەری زانكۆی سلێمانیە لە ئێستادا خاوەنی ستایلی تایبەت بەخۆیەتی و لەرێگەی رەنگ و هێڵەكانەوە باس لە دڵگیری سروشتی كوردستان دەكات.
لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا گوڵان لە تۆری میدیای تەوارەوە باس لە ئەزمونی هونەری خۆی دەكات و دەڵێت” كاركردنم پڕبوو لە ئەزموونی نوێ وكاری جۆراو جۆر، كە لە ئەزموونی چەند ساڵەمدا كۆمەڵێك كاری هونەری هاوچەرخ و تابلۆ كارم كردووە بە بابەتی جیاواز، بەڵام لە كۆتایدا ستایلی كاركردنی خۆمم دۆزیەوە”.
گوڵان وتیشی” تابلۆكانم لەسەر بابەتی سروشت و بەتایبەت گوڵاڵە سورەن كە بە چەندین شێواز و ستایل و پێوانەی جیاواز و بە بۆیەی پاستێلی وشك و زەیتی و ئەكریلیك كارم تیا كردوون.
لە بارەی بوونی گوڵاڵە سورە لەبەرهەكانیدا ووتی” بابەتی گوڵاڵە سورەم بۆیە هەڵبژارد یەكەم وەك سمبولێك تایبەت بەخۆم. دووەم ئەم جۆرە گوڵە شتێكی سروشتی و جوان و تایبەتە بە سروشتی كوردستان”.
گوڵان لێرەوە پرۆژەی هونەری داهاتووی ئاشكراكردوو ووتی” پڕۆژەی ئایندەم هەر لەسەر بابەتی گوڵاڵە سورە ئەبێت. كە پێكدێن لە كۆمەڵێك تابلۆی گەورە و بە بۆیەی پاستێلی وشك و ئەكریلیك و زەیتی. ڕەنگە پێشانگەیەكیتر بكەمەوە تایبەت بە هونەری هاوچەرخ”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ