كچە هونەرمەندی میوزیكزان شێنێ مەهداوی، لە مناڵییەوە موزیكدەژنێ و دەیەوێت خزمەتی میلۆدی كوردی بكات. ئەو یەكێكە لەو كچە هونەرمەندانەی كە بەشی میوزیكی كۆلێجی هونەرەجوانەكانی زانكۆی سلێمانی تەواو كردووە، زۆرینەی كات لە ئەكاونتە تایبەتەكەی خۆیەوە پارچە میوزیكی كوردی بڵاودەكاتەوە، هەمیشەش جلی كوردی پۆشیوە و فلودەكەی لە ئامێزدایە.
لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا بۆ سایتی تەوار باسی لە ئەزمونی هونەری خۆی كردوو ووتی”سەرەتای دەستپێكردنم لە خولی مناڵپارێزی كوردستان سەنتەری گەنجان لەوێوە دەستم بە ئامێری فلوت كرد، دوای تەواوكردنی ئامادەیی، چووم بۆ كۆلێج لەسەر دەستی مامۆستایانی كۆلێجی هونەرەجوانەكان فێری ئاوازدانان بووم، ئێستاش خوێندكاری ماستەرم هەوڵدەدەم، بەردەوام لەسەر كاروچالاكیەكانی خۆم بەردەوامبم و بەشداری چەندین چالاكیم كردووە بەتایبەتی ئەوانەی تیپی كۆرسی تەواری یەكێتی ژنانی كوردستان، كاتێكیش هاوڕێ شێوەكارەكانم پیشانگەی شێوەكاریان دەكردەوە منیش بەلایڤ موزیكم دەژەند”.
شێنێ پێیوایە موزیكژەنی وەكوو دەرگایەك وایە كە لە هەموو خەم وخەفەتێك بچێتەدەرەوە مۆزیك دڵخۆشت دەكات وئازار كەمدەكاتەوە. شێنێ دەشڵێت” هەرشتێك نەتوانی دەرببڕیت دەتوانی لە ڕێگەی موزیكەوە دەرببڕیت، بۆمن جێگەی خۆشحاڵییە چەندین ئامێر دەژەنم وەكوو (فلوت و دەف و ئۆكارینا و ملیدیكا) دەژەنم هەر ئامێرێك چێژی خۆی هەیە و هەستێكی تایبەتە”.
هەروەها شێنێ دەربارەی فێرگەی تەوار كە لە مانگی شەشی ساڵی 2021 وە بەسەرپەرشتی مامۆستا كۆمیكۆ ئۆكومورا بەرێوەدەچێت ووتی” مامۆستا كۆمیكۆ بەڕێوبەری تیپەكەمانە، لەگەڵ چەند مامۆستایەك پێكەوە كاردەكەین و لەتەلاری تەوار خولی بەردەواممان هەیە بۆ هەموو ئاستەكانی تەمەن وانەكانیان بخوێنن”.
دەربارەی پڕۆژەی ئایندەی خاتوو شێنێ ووتی” لە ئێستادا ئەوەی دەیكەم بەردەوامدەبم لەسەری، ژەنینی میوزیك بە جلی كوردییەوە، كە ئامانجی منە میلۆدی كوردی لە هەموو جیهان ببیسرێت و هەموو كەسێك گوێی لێبێت، بەتایبەتی جیلی نوێ خۆمان لە كوردستان بەردەوامبن لە ژەنینی ئەم میلۆدە كوردییەكان ئامانجی خزمەتی هونەری كوردی بكەم”.
تریفە حسن: سلێمانی
ئەمرۆ ٥٠ ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی لەیلا قاسم تێپەڕبوو
٥٠ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢ لەیلا قاسم حەسەن لەلایەن