میهری: هەڵەبجە
سەحەر حسین رەشید پرۆفیسۆری یاریدەدر و سەرۆكی بەشی كارگێریی پرۆژە كشتوكاڵیەكان لە كۆلێجی تەكنیكی زانستیە پراكتیكیەكان، یەكەم ژنە لە هەڵەبجەدا كە پرۆفیسۆری یاریدەدەربێت لەو بوارەداو پێی خۆشە بتوانێت خزمەت بەشارەكەی بكات.
پرۆفیسۆری یاریدەدەر سەحەر حسین حمەرەشید لە هەڵەبجە لەدایكبووە، بەڵام پاش ئەوەی ئاوارەی وڵاتی ئیران دەبێت سەرجەم قۆناغەكانی خوێندنی لە شاری پاوە تەواو دەكات و لە زانكۆی كوردستان لە شاری سنە بەكالۆریۆس بەدەستدەهێنێت و دواتر دەچێتە هەمەدان بۆ بەدەستهێنانی ماستەر لە بواری روەكناسی. پاشان دەگەڕێتەوە كوردستان و لە زانكۆی پۆلە تەكنیكی هەڵەبجە وەك مامۆستا دەستبەكاردەبێت و خۆی بە خۆشحاڵ دەزانێت كە خزمەت بە هەڵەبجە بكات. مامۆستا سەحەر لە خویندن بەردەوام دەبێت و بریار دەدات دكتۆرا لە سەر پلان فسیۆلۆجی كار ئەندام سازی ڕووەك بخوێنێت وەك خۆی ووتی” بڕیارمدا لە تاران دكتۆرا بخوینم چونكە گژ و گیای سروشتی لە كوردستان زۆر هەیە و ئێمەش زۆر بەكاری دەهێنین بۆ خواردن پاش تەواو كردنی خویندنی دكتۆرا لە ساڵی ٢٠١٨ دووبارە گەرامەوە سەركارەكەم “.
لە دوای چوار ساڵ خزمەت بە شاری هەڵەبجە و توێژینەوەی بەردەوام توانی ببێت بە پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆرە سەحەر دەڵێت” لە راستیدا هەڵەبجە پێویستی بە نازناوی زانستی هەیە دوور لە بواری مادی نابێ شانازی بكەم بڵێم بروانامەم هەیە بەڵكو دەبێت خزمەت بە شاری هەڵەبجە بكەم چونكە پێویستی بە خزمەت هەیە، لە راستیدا كاركردن بە بروانامەكان لە پێناو بەرزكردنەوەی ئاستی كۆمەڵگە، كاركردنە بەو دەوڵەمەندیەی لە سروشتدا هەیە تاوەكوو كۆمەڵگەیەكی تەندروست بەرهەم بهێنین”.
دكتۆرە سەحەر سروشتی هەڵەبجە بەدەوڵەمەند دەزانێت لە ڕووی گژوگیای سروشتیەوە وە باس لەوە دەكات یەكەم ژن بووە لە كۆلێجەكەیدا دكتۆرای لە بواری پلان فسیۆلۆجی هەبووە لە ئێستاشدا یەكەم ژنە پرۆفیسۆری یاریدەدەرە لە بواری خۆراكدا ئەو دەڵێت” هەڵەبجە پێویستی بە تویژینەوە و لێكۆڵینەوەی زیاترە پێویستە هەریەكەمان گۆشەیەكی خاڵی شارەكەمان پربكەینەوە و كاری دروستی خۆمان بكەین”.
هەروەها باسی لەپلانی داهاتووی كرد لەشاری هەڵەبجە و ووتی” كاری من لە سەر ئەو روەكانەیە لە دەور و بەرمانە. من دەمەوێت فەرهەنگ ناسی بكەم لە بواری خۆراكدا. ئەبێت خۆراكی تەندروست بخۆین چونكە ئەگەر جاران وایانزانیبێت كە تەنها لە بەر فەقیری گیا سروشتیەكان دەخورێ هەڵەیە. ئەمەوێت بڵێم لەبەر پێویستی بخوریت و گرنگی بە خواردنی تەندروست بدرێت”.
ئەمرۆ ٥٠ ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی لەیلا قاسم تێپەڕبوو
٥٠ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢ لەیلا قاسم حەسەن لەلایەن