میهری: هەڵەبجە
خواردنگەیەك لە پاركی شاری یاری هەڵەبجە لەلایەن شەیما و چرۆ وە ماوەی سێ مانگە كراوەتەوە بە ڕووی میواناندا، ئەو دوو ژنە خۆشحاڵن كە پاش ٧ مانگ كاركردن لە ماڵەوە، ئێستا لە خواردنگەكەیاندا كار دەكەن.
شەیما و چرۆ سەرقاڵی ئامادەكردنی خواردنن بۆ میوانانی خواردنگەكەیان، بە عەشق و خۆشەویستیەوە لە كارەكەیان دەڕوانن و هیواخوازن ئەو ژنانەی لە ماڵەوە كاردەكەن برە و بە كار و پیشەكەیان بدەن و بێنە دەرەوە بۆ كاركردن. شەیما سدیق، دانیشتووی شاری هەڵەبجەیە و ماوەی ٧ مانگە بە ئۆنلاین لە بواری خواردندا كار دەكات، وەك خۆی ئاماژەی پێدەدات، لەبەر ئەوەی كڕیارێكی باشی هەبووە، بڕیاریداوە بێتە دەرەوە و لەگەڵ هاوڕێكەیدا كار بكات.
پاركی شاری یاری هەڵەبجە شوێنی كۆبوونەوەی خێزانەكان و چەندین یاری منداڵانیشی تیادایە، بۆیە بەردەوام هاوڵاتیان ڕووی لێدەكەن و بۆ بۆنە و ئاهەنگەكانیان، شەیماش خواردنگەیەك لە پاركەكەدا دەكاتەوە، تا ببێتە شوێنێكی ئارام بۆ كۆبوونەوەی خێزانەكان و بەسەربردنی كاتەكانیان.
چیا مستەفا، هاوڕێی شەیمایە و پێكەوە بڕیاریانداوە سەرجەم كارەكانی ماڵەوەیان بهێننە دەرەوە، شەیما دەڵێت”وتمان ئەوەی بە ئۆنلاین بیفرۆشین لە خواردنگەكە بێت باشترە” سەبارەت بە پێشوازی هاوڵاتیانیش لە كارەكەیان، چیا مستەفا بە دڵخۆشیەوە دەڵێت” پێشوازی هاوڵاتیان زۆر باشە”.
شەیما صدیق دلخۆشە بە كارەكەی و باس لەوە دەكات، پێی خۆشە ژنان خاوەن ئابوری خۆیانبن و دەڵێت” زۆر حەز دەكەم ژنان كاتە بەتاڵەكان بە پیشەكانیان پڕ بكەنەوە و خاوەن گیرفانی خۆیانبن، هیوادارم ژنان لە ماڵەوە بێنە دەرەوە و كار بكەن، چونكە كاركردن عەیبە نییە، بۆ كارەكەی خۆشم لە پلانم دایە فراوانتری بكەم و ژنان بخەمە سەركار”.
ئەمرۆ ٥٠ ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی لەیلا قاسم تێپەڕبوو
٥٠ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢ لەیلا قاسم حەسەن لەلایەن