عه‌تا- ژیانه‌وه
فیلمى ئه‌زموون نوێترین فیلمى درێژى سینه‌ماى کوردییه و له ئێستادا ترایلهرى فیلمه‌که بڵاو کراوه‌ته‌وه و به‌م نزیکانه له سینه‌ماکاندا نمایشده‌کرێت.
فیلمی سینه‌مایى (ئه‌زموون) سیناریۆی (شه‌وکه‌ت ئه‌مین کۆرکی و محمد ڕه‌زا گه‌وهه‌ری)ه و ده‌رهێنانى (شه‌وکه‌ت ئه‌مین کورکى)ه ئه‌م فیلمه یه‌که‌م ئه‌زموونى کارى فیلمسازییه که بهرههمهێنانێکى هاوبه‌شى کۆمپانیای مه‌ستی فیلم له کوردستان و کۆمپانیای میتۆس فیلمی ئه‌ڵمانی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه. ماوه‌ی ئه‌م فیلمه( 90 ) خوله‌که و له شاری سلێمانی بهرههمهنراوه، له فیلمی ئه‌زمووندا چه‌ندین ئه‌کته‌ری به تواناى کورد رۆڵیان تێدا گێراوه له هونه‌رمه‌ندانى باشوور و ڕۆژهه‌ڵات و باکورى کوردستان له‌وانه، ڤانیا سالار، ئاڤان جمال، شوان عه‌تووف، حمه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س، هۆشیار زێڕۆ، کاوه قادر، حسێن حسن، نیگار عوسمان و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندیتر.
فیلمی ئه‌زموون باس له ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و واقیعی ئه‌مڕۆی کوردستان ده‌کات، له‌ئێستا ترایلهرى فیلمه‌که بڵاو کراوه‌ته‌وه و وابڕیاره له مانگى 10ى ئه‌مساڵ له سینه‌ماکانى کوردستان نمایشبکرێت.