ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

په‌پووله‌ به‌ڕوو له‌ دانیمارک خه‌ڵات کرا

عه‌تا- سلێمانى

فیلمى (په‌پووله‌ به‌ڕوو) که‌ له‌ ده‌رهێنانى هونه‌رمه‌ند (ئه‌شکان ئه‌حمه‌د)یه‌ له‌ چه‌ندین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمدا به‌شداری کردووه‌ ‌و دواهه‌مین به‌شداریکردنى فێستڤاڵى فیلمى کوردی (ئاسک)ه‌ له‌ وڵاتى دانیمارک ‌و توانى خه‌ڵاتى لیژنه‌ى داوه‌رانى فێستیڤاڵه‌که‌ بباته‌وه‌.
ئه‌م فیلمه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له‌ شاری سه‌قز به‌رهه‌مهاتووه‌، ئه‌شکان ئه‌حمه‌دى سینارست و ده‌رهێنه‌رى فیلمه‌که‌ بۆ ژیانه‌وه‌ ده‌ڵێت» ناوه‌ڕۆکی فیلمه‌که‌ باس له‌ کچێکی ده‌کات که‌ له‌گه‌ڵ باوکیدا ده‌چێت بۆ گرتنی جۆرێک له‌ په‌پووله‌ به‌ناوی په‌پووله‌ به‌ڕوو که‌ مامۆستاکه‌یان وتوویه‌تی که‌ په‌پوله‌یه‌ک بگرن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک زانیارییان له‌باره‌ی ته‌مه‌نی پێگه‌یشتنی کچ له‌خوێندنگه‌ پێبدات، فیلمه‌که‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ ته‌مه‌نی پێگه‌یشتنی منداڵی کچه‌وه‌«. هه‌روه‌ها وتیشى» داستانى فیلمه‌که‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا داستانێکی ساده‌یه‌ که‌ تایبه‌ته‌ به‌ منداڵ و بۆ منداڵ شیاوه‌ بینینی».
فیلمى په‌پووله‌ به‌ڕوو له‌ چه‌ندین فێستیڤاڵدا به‌شداری کردووه‌ له‌وانه‌ فێستیڤاڵی فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی دهۆک و فێستیڤاڵی ئه‌ستینی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها له‌ فێستیڤاڵی نۆستالۆژیای ئیتاڵیا و فێستیڤاڵی ساوپۆلۆ و له‌ فێستیڤاڵی فیزه‌ل بلوێر.

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ