Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
ئارەزوو عەبدولخالق شیعر خۆراكی ڕۆحە و سەرجەم شیعەرەكانم بۆ ژنانە – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئارەزوو عەبدولخالق شیعر خۆراكی ڕۆحە و سەرجەم شیعەرەكانم بۆ ژنانە

میهرەبان: هەڵەبجە
‎شیعر ئەو هەستە خوداییە كە مرۆڤە لە رێگەی زمانێكی پاراو و شیرنەوە دەتوانێ‌ گوزارشت لە خودی خۆی و دەوروبەری بكات. زۆرێكیش لە ژنان هەن كە هەمیشە بە هەستی ناسك و قەلەمی بە پێز هەستەكانیان دەردەبڕن.
ئارەزوو عبدالخالق لەدایكبوی ساڵی(1980)یە و لە ئێستادا وەك یەكێك لە شاعیرەكان بۆتە جێگەی سەرنجی كۆمەڵگە و جگە لە نوسین سەرپەرشتیاری چالاكی دیدەوانی سلێمانیە.
لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی تەوار باسی لەسەرەتای نوسینی شیعری خۆی كردوو ووتی” ‎لەساڵی(1996)وە ئەنوسم و سەرەتا بە نوسینی چیرۆك و شیعری مناڵان دەستمپێكرد، لە ئێستاشدا ‎شیعر بۆ من خۆراكی ڕۆحە، شیعر بۆ ئەوكەسانە ئەنوسم كە شیعردۆستن”.
ئارەزوو خاوەنی ئەلبومێكی شیعرە كە لەرێگەی تۆماری دەنگییەوە لە پەیجی فەرمی خۆی لە سۆشیال میدیا بڵاوی كردۆتەوە و رایشگەیاند ” كە ‎بەرهەمی چاپكراوی لەئایندەیەكی نزیكدا بڵاو دەبێتەوە”.
ئەو پێیوایە” كە شیعر ئەبێت ئاوێتەی ناخی گەل و كێشەكانی كۆمەڵگە بێت” هەروەها وتیشی” ‎قەڵەمی نوسینم بۆ مرۆڤایەتیە بەڵێ سەرلەبەری نوسینی ژنە پەیامم بۆ ژنانە. پەیامم ئەوەیە ژنان با تەنها ئامانجیان خۆڕۆشنبیركردن بێت”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ