ندی حەمە رووف: سلێمانی
كۆمیتەی ژنانی گەرەكی ئازادی ئەمرۆ كۆتاییان بەخولێكی راهێنانی دروومان هێنا كە ماوەی مانگێك بوو بۆ ژنانی ئەو گەرەكە كردبوویانەوە.
لەنێو پرۆژە خزمەتگوزاریەكانی لقی سلێمانی یەكێتی ژنانی كوردستاندا كۆمیتەی گەرەكی ئازادی ماوەی مانگێكە خولێكی راهێنانیان بۆ بەشێك لە ژنانی گەرەكی ئازادی كردۆتەوە و ئەمرۆ لە مەراسیمێكدا بروانامەی بەشداربوونیان بەخشیە ئەو ژنانە.
خاتوو(شنۆ) راهێنەری خولەكە ووتی” ئامانجمان لەم جۆرە خولانە بۆ ئەوەیە ژنان ببنە خاوەنی ئابووری سەربەخۆی خۆیان و فێری پیشەیەك ببن و بتوانن پشت بەخۆیان ببەستن”.
یەكێتی ژنانی كوردستان لەهەموو شار و شارۆچكەكاندا هەوڵ دەدەن لەپەنای كردنەوەی ئەم خولانەدا چەندین كۆڕی فكری و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری رێكبخەن بەمەبەستی لێتێگەشتن و پێگەیاندنی ژنان لەرووی رۆشنبیرییەوە
ئەمرۆ ٥٠ ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی لەیلا قاسم تێپەڕبوو
٥٠ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢ لەیلا قاسم حەسەن لەلایەن