میهرەبان: هەڵەبجە
نوێنەرایەتی ڕێكخراوە دیموكراتیەكان لەقەزای شارەزوور فێستیڤاڵی پایزەی بۆ ژنانی دەسترەنگینی شارەزوور كردەوە.
ئەمرۆ لەپاركی نالی قەزای شارەزوور بەسەرپەرشتی نوێنەرایەتی رێكخراوە دیموكراتییەكان فێستیڤاڵی پایزە بۆ ژنانی دەستڕەنگینی قەزای شارەزوور كرایەوە. لەفێستیڤاڵەكەدا ژنان و كچانی خاوەن بەهرە لەبواری كاری هونەری و جوانكاری ژنان و خواردنە تایبەتەكاندا بەرهەمەكانی خۆیان بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو.
نیما سعید سەرپەرشتیاری پرۆژەكە و یەكێك لەبەشداربووەكان تایبەت بە سایتی تەواری ووت” وەكوو سەرپەرشتیاری ژنانی دەسترەنگین بەهاوكاری نوێنەرایەتی ڕێكخراوە دیموكراتیەكان بۆ چوارەم ساڵە فێستیڤاڵی پایزە بۆ ژنانی دەسترەنگین دەكەینەوە و لەم ساڵیشدا(25 ) ژن بە كارە جیاوازەكانیان بەشدارییانكردووە و بەرهەمەكانیان خستۆتە روو”.
لەلایەكیترەوە ڤیان ڕزگار كە بە چنینی مەكرەمە و ئیكسسواراتی ژنانە بەشداربوو ووتی” ئەمە باشترین كارە بۆ ئەوەی لەڕێگەی كارە دەستیەكانمانەوە بینەران بۆ خۆمان راكێشین. بتوانین كارەكانمان بگەیەنینە بینەر و بازاڕێك بۆ ساخ كردنەوەی بەرهەمەكانمان دروستبكەین”.
ئەم فێستیڤاڵە دەرفەتێكی باشە بۆ ژنانی شارەزوور تا لە رێگەیەوە فرۆش بۆ بەرهەمەكانیان دروستبكەن.
ئەمرۆ ٥٠ ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی لەیلا قاسم تێپەڕبوو
٥٠ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢ لەیلا قاسم حەسەن لەلایەن