ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بزوتنەوەی ژنان لەسیستەمی لیبرالیزم یان ئازادی خوازیدا

نوسنی: ترێ محمود
گرنگترین ڕۆڵ بزوتنەوەی ژنانە بیگێڕن چەسپاندنی خودی ژن خۆیەتی، دواتر كاریگەربن لەسەر دەسەڵات و كۆمەڵگە. چونكە بەهێزبونی نێرینە ئەوان واتە دەسەڵات وكۆمەڵگە دروستی ئەكات تا لەبەرامبەر مێ یان ژن بوەستێتەوە. لەڕاستیدا میتۆدی ستاندارد ئەوەیە هەردوو ڕەگەز ڕێزلێگیراوبن نەك تای تەرازوكە بەلایەكیانە لاسەنگ بێت. چونكە جیاكاری كۆمەڵایەتی و بەتایبەتی ڕەگەزی دژی ژن تەوژمێكی بەتینە و بەردەوام تیشكی دەگاتە سەر ژن. بۆیە لەم قۆناغەیا پێویستمان بە خەباتی زیاتری هەوڵ و ماندووبونی ژنانە تا قەیرانە بە سیستەمكراوەكەی جیهان لەسەر نرخاندنی ڕۆڵی ژنان بگۆڕدرێ، كە هەمیشە بانگەشەی خراپی بۆ دەكرێ. چونكە ئەم ستراتیجێتە گرێدراوە بە هێڵی سەركەوتنی ژن و خەباتی ژنەوە.
ئازادكردنی ژن بەشێوە ئەقڵانیەكەی كلیلی چارەسەری كێشە بنچینەیەكانی هەندێ لەژنان ئەكات كە لەڕێگای دەسەڵات و دانانی سیستمێك كە بەئاڕاستەی باشبوونی دۆخی ئێستای ژن بێت نەك ئەو سیستمە چەقبەستووەی ڕاستەوخۆ كاریگەری داناوە لەسەر خراپی دۆخی ژن لەكوردستان و بەشێك لەوڵاتانی دەرەوەش

هاوشێوە

ڤیدیۆ