میهرەبان : هەڵەبجە
بەمەبەستی بە كلتوركردنی خویندنەوە و ئاڵوگۆركردنی بیروڕا و كتیبەكان سەنتەری گەشەپێدانی چالاكی لاوان و ڕێكخراوەكانی هەڵەبجە حەوتەمین پیشانگەی ئاڵوگۆری كتێبیان كردەوە.
سەر لە بەیانی ئەمرۆ لە پارێزگای هەڵەبجە و بە ئامادەبوونی خوینەران و كتیب دۆستان حەوتەمین پیشانگەی ئاڵوگۆری كتیب بەڕیوەچوو. نیگار حمزە ئەندام لە گروپی دۆستانی كتێب لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی تەوار ووتی” هەنێك كتیبمان هەیە خوێنراوەتەوە، بەڵام بەكارنایەن لەم پیشانگەیەدا چەند كتێب بهینین ئەوەنە كتێب هەڵ دەگریت و دوو كتێبیش بە دیاری وەردەگریت”.
سەبارەت بەوەی كە لە ئێستادا بارودۆخی دارای خەڵك گونجاو نیە ئەم جۆرە چالاكیە هۆكارە بۆ جوڵاندنی كتێب و خوێندن و خویندنەوەوە هیڤی كۆسالان كە ماوەی دوو ساڵە بەشداری چالاكیەكە دەكات ووتی” سەرجەم ئاستەكان و چین و تویژەكان سود لەم چالاكیە وەردەگرن و هیواخوازم بۆ ساڵی داهاتووگەورەتر و باشتر بكریت”.
پیشانگەی ئاڵوگۆری كتیب ماوەی حەوت ساڵە بەردەوامە و ئەمساڵیش (10) ڕێكخراو و دەستە كتیبەكانیان نمایش كردوو لەلایەن خوێنەرانەوە ئاڵوگۆركرا.
ئەمرۆ ٥٠ ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی لەیلا قاسم تێپەڕبوو
٥٠ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢ لەیلا قاسم حەسەن لەلایەن