Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
شانیا” ژەنینی دەف وایلێكردم متمانە بەخۆبونم زیاد بكات – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

شانیا” ژەنینی دەف وایلێكردم متمانە بەخۆبونم زیاد بكات

میهرەبان: هەڵەبجە
‎لە ئێستادا ژنانێكی زۆر ڕویان كردۆتە هونەری ژەنینی ئامێرە میوزیكیەكان و خولیاكانیان لە رێگەی مۆزیكەوە دەردەبڕن. شانیا عەلی هەرجەندە ماوەیەكی كەمە دەستی پێكردووە بەڵام توانیویەتی جێگە دەستی خۆی دیاری بكات و گرنگی بە هونەرەكەی بدات.
‎ خاتوو شانیا باسی لە سەرەتاكانی دەسپێكردنی هونەری دەف ژەنی كردوو ووتی” من لە سەرەتاوە هیچ خولیا و ئامانجێكم نەبوو بۆ هاتنە ناو دونیای هونەر یاخود بۆ هیچ ئامێرێك لە ئامێرەكان تەنها سوتفەیەك بوو كە بڕیارمدا خولێك ببینم و لە دوای ٦ مانگ بەردەوام بوونم لە فێرگەی مەحوی و بەهەوڵی مامۆستا جەنگین جەمال زۆر بە باشی فێربووم و وردە وردە زیاتر حەزم بۆ ئامێرەكەم زیادیكرد و هەستم ئەكرد تێكەڵی ڕۆحم ئەبێت و ئارامیم پێ ئەبەخشێت”.
شانیا باسی لەوەكرد كە رۆژانە ١٠ كاتژمێر ڕاهێنانی كردووە لە ماڵەوە و هەندێكجاریش دەور و بەرەكەی خۆی بێزار كردووە چونكە دەنگی ئامێرێكی ڕیتمی وەكوو دەف زۆر بەرزە و ووتیشی” سەرەتای فێربوونم بوو ڕیتمەكان خۆش نەبوو هەستم ئەكرد بە قابلەمەدا دەكێشم. بەڵام سەرەرای ئەمە خۆشبەختانە خێزانەكەم زۆر هاوكارییان ئەكردم و دڵمیان ڕادەگرت چونكە ئەیانزانی كە ئامانجێكم هەیە و هەمیشە پاڵنەرم بوون بە تایبەت باوكم زۆری پێخۆش بوو كە من لە لوتكەدا ببینێت و ببم بە ژەنیارێكی بە توانای وڵاتەكەم”.
‎ئەو باسی لە چۆنێتی هەڵبژاردنی ئامیری دەف كردو دەڵێت” من وەك كچێك كاتێك ئامێری دەفم هەڵبژارد هەرگیز ئەو هەستەم لای خۆم دروست نەكردبوو كە ئەم ئامێرە دەنگێكی بەرز و ڕەق و شێوەی گەورەی هەیە بۆ كچ نابێت یاخوود ئەبێت كوڕ بەكاری بهێنێت، وام بیر دەكردەوە كچ هەرئەبێت ئامێرێكی ناسك بەكار بهێنێت. بەڵام ئێستا دەڵێم نەخێر هەر توانایەك لە گەنجدا هەبێت هەرشتێك بێت گرنگە بۆ سەردەمی خۆی تاقی بكاتەوە و هەڵیبژێرێت و سەركەوتووبێت تیایدا”.
شانیا دەڵێت” من هەمیشە لە ژیانمدا لە كارە قورسەكانەوە هەنگاوم ناوە بۆ ئاسانەكان بۆیە هەر لە موزیكیشدا بە ئامێری دەف دەستم پێكرد تا توانای خۆم بسەلمێنم بۆ خودی خۆم و خۆشبەختم بەوەی كە بەدەستی ئەهێنم. لەگەڵ ئەوەشدا زۆر پێموتراوە بۆچی دەفت هەڵبژاردووە بۆچی ئامێرێكی ناسكت هەڵنەبژاردووە. بەڵام من دەڵێم ” توانای من وەك گەنجێك نەبەستراوە بە حەز و بڕیارەكانی خەڵكییەوە من ئەوەم ئەوێت كە كەس نایەوێت من ئەبێت خۆمبم ئینجا سەركەوتوو ئەبم”.
‎شانیا لە ئێستادا لە رێگەی خەونەكەیەوە گەیشتووە بەوەی كە ویستویەتی و بەكچانی هاورێی دەڵێت” ئێمە لە كۆمەڵگەیەكی داخراوین خێزانەكانمان باوك و براو دایكمان هەندێ كات قبوڵیان نییە كە كچەكانیان دەربكەون و بڕۆنە ناو هونەر یاخوود ئەو توانا و بەهرانەی كە هەیانە دەری خەن. ئەوە هەڵەی ئێمە نییە كولتور و فیكری كۆمەڵگە بەم جۆرە فەرز كراوە. هەر لە سەرەتای دروستبونی مرۆڤایەتیەوە هونەر هەبووە كەواتە هونەركردن كارێكی جوان و ڕۆحییە خۆش بەختییە بۆ دەوروبەر و دەروونی مرۆڤەكان. هەر بۆیە ئاین جوانترین نموونەیە كە ئێمە بتوانین سودی لێوەربگرین ئەویش ئازادیی مرۆڤەكانە كە خودا فەرزی كردووە ئێوەش ئەتوانن بە جوانترین شێوە وەك ژنێك بگەیت بە ئامانجەكانت. هەرگیز با وشەی دەوروبەرەكەت كاریگەریت لێنەكات خۆت بەو بروات بە خۆت هەبێت وەك ژنێكی مەرد خزمەتی هونەرەكەت و بەهرەكەت بكە ئەوكات ئەبیتە ئەستێرەیەكی درەوشاوە لە كۆمەڵگەدا جێگا شانازی هەموانبیت”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ