ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

تیپی هەڵپەڕکێی سلێمانی لە یەریڤان هەڵدەپەڕن

فۆتۆ: نەجات مجید

لەڕۆشنبیری سلێمانییەوە بەبەشداری چەندین تیپی هونەری میللی لەوڵاتانی جیا جیاوە لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا فێستیڤاڵی نیشتمانی ئەرمینیا بەڕێوەدەچێت و تیپی هونەری میللی سلێمانی و تیپی هەڵپەڕکێی سلێمانی بە نوێنەرایەتی کوردستان بەشداریدەکەن.

ئەمڕۆ لەگەڵ گەیشتنیان بە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا تیپی هەڵپەڕکێی سەر بە بەشی کەلەپور و تیپی هونەری میللی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری لە فڕۆکەخانەی ئەو وڵاتە یەکەم نمایشی خۆیان پێشکەش بەئامادەبووانی نێو فڕۆکەخانە کرد.

پاش گەیشتنیان بەفڕۆکەخانە و پێشوازیکردنیان لەلان ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکەوە وەفدی سلێمانی یەکەم تابلۆی هونەرییان پێشکەشکرد کە سەمای (پەچەکەت لادە) بوو لە ئامادەکردنی بوشرا ئیبراهیم و مۆزیکی خالید سەرکار و بەسەرپەرشتی محەمەد جەلال. بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو چالاکیەکانی فێستیڤاڵ لە یەریڤان بەردەوام بێت و هونەرمەندانی سلێمانیش تەواوی کارەهونەرییەکانی خۆیان نمایشبکەن.

هاوشێوە

ڤیدیۆ