هاوژین شكور /كەلار
بۆ جاری دووەمە مامۆستا (سروە هاشم محەمەد)دەبێتە خاوەنی بروانامەی داهێنان (براءة الأختراع) لە بواری زانستیدا لە لایەن وەزارەتی پلان دانان و دەزگای پێوانەكاری و دەزگای كواڵیتی كۆنترۆڵی حكومەتی عێراقەوە.
مامۆستا سروە هاشم محەمەد لە بەشی كیمیای كۆلێجی پەروەردەی زانكۆی گەرمیان بۆ دووم جارە بووە خاوەنی بڕوانامەی داهێنان (براءة الأختراع) ئەمەش دوای ئەوە دێت كە توێژەر لە ئەنجامی توێژینەوەیەكی لەگەڵ گروپێك لە مامۆستایانی زانكۆی المستنصریە بە ناونیشانی (داهێنانی ڕێگایەكی نوێ بۆ دیاریكردنی سۆربیتۆڵ بە بەكارهێنانی ئەلكترۆدێكی بایۆلۆجی و روژاو كە لە خاڵە كوانتەمییەكانی سولفایدی مس دروستكراوە) بروانامەكەی بەدەستهێناوە.( “Nanoarchitectonics with NADPH Catalyst and Quantum Dots Copper Sulfide on Titanium Dioxide Nano-sheets Electrode for Electrochemical Biosensing of Sorbitol Detection”.)
سەبارەت بە كارگەری توێژینەوەكە بۆ پێشخستنی بواری زانستی لە زانكۆكانی كوردستان مامۆستا سروە هاشم محەمەد بۆ سایتی تەوار ووتی” بەڵێ كاریگەری هەیە چونكە یەكەم ئیشە كە كردوومانە ئیشی گروپێكە و ڕێگەیەكی تازەیە ناوی ڕێگاكە (فۆتۆسیاڵش) لەم كاتەدا هەموو زانكۆكانی هەرێم و عێراق و وڵاتانی دەرەوەش بە تەكنیكی (نانۆ پارتیكەڵ) بەكاری دەهێنین بۆ چارەسەركردن و دروستكردنی دەرمان ئەم ڕێگەیە تێچونەكەی زۆركەمە لە چاو ڕێگاكانیتر”.
مامۆستا سروە روونكردنەوەی زیاتری دا لەسەر رێگەی زانستی پرۆژەكە و ووتی” ڕێگای دووەمی ئەم ئیشەی كە كردوومانە دوو سوودی هەیە یەكەم: (نانۆ پارتێكەڵ)ە كە شێوازێكی ئاسان و تێچوویەكی زۆر كەمە. دووەم: بایوسەنسەرێكمان دروستكردووە ئەمەش بۆ دیتێكشنی سۆرپیتۆڵیشە ئەم ڕێگەیەش تێچووی كەمە و زۆر خێرایە و گرنگترین پارتە ئێمە تەركیزمان كردووە لە سەری و بەشێوازی بازاڕی ئیشی لەسەر ئەكەین ئەبێ پەیوەندیە زانسیەكە لەگەڵ بازاڕدا بگونجێ.
وەكوو ئاشكرایە بەگشتی باری دارایی چی بەسەرهاتووە بۆیە ئێمە كۆمەڵێك مامۆستاین لە زانكۆی گەرمیان بەم ڕێگایەی دۆزیومانەتەوە ئەنجامی بۆ زانینی سۆرپیتۆڵە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە بەگشتی بەكت ئەكرێتەوە بەڕێگای ئەلایزە و ڕێگای درێژە ئەگەر بێینە سەر ڕێگای كتك ئێمە بەراورد مانكردووە بە ئیشەكەی خۆمان لەگەڵ كتكی ئەمریكی وكتكی سینی تێچوونەكەی كتكی ئەمریكی بۆ سامپڵی 8,8 دۆلار بەڵام كتكی سینی 4,4 دۆلار ئەو ڕێگایەیی ئێمەش تێچونەكەی تەنها 3 دۆلارە”.
هەروەها مامۆستا سروە وتیشی” كەواتە ئەم رێگەی ئێمە لە هەموو ڕێگاكانیتر كەمترە گرنگیشە بۆ ئەو كۆمپانیایانەی بابەتی تەندروستی دروست ئەكەن ئەمە باشترینە چونكە لە هەمووی تێچوونەكانیتر كەمترە”. هەروها بەگرنگییەوە باسی لە وەكرد كە ئەم ئیشە كاریگەری هەیە لەسەر زانكۆكان و وەكوو ئەبینن ئەم دووساڵی كۆتاییە زانكۆی گەرمیان لە ڕووی توێژینەوەی زانستیەوە بەرەوپێشچووە لەسەر ئاستی زانكۆكانی عێراق و كوردستانیش ئەمەش سوودی زۆری بۆ ئەو خوێندكارانە هەیە كە زانكۆ تەواو دەكەن”.
مامۆستا سروە ووتی” لێرەوە زۆر سوپاسی سەرۆكایەتی زانكۆی گەرمیان ئەكەم كە زۆر هاوكارمان بوون لە دابینكردنی ئامێر و مادەكان هەروەها هاوكاریش بوون لە ڕووی مادییەوە”.
لەلایەكیترەوە دكتۆر فەرهاد قادر سەرۆكی زانكۆی گەرمیان ووتی” توێژینەوەكە كارئەكاتە سەر ڕانكی زانكۆ چونكە (براوە الٲختراع)یەكێكە لەو پێوەرانەی كە خاڵبەندی تایبەتی بۆ كراوە لە ڕیزبەندیدا “.