نوسینی: ڤیان ئەحمەد حمەلاو چاودێری سیاسی
ژن لە كۆمەڵگە رۆژهەڵاتیەكان و بە تایبەتی كوردستانی باشور لە ئاستێكی سست و بێباوەربونی خودی خۆی بەژداردەبێت لە حیزب و رێكخراوەكاندا بێ ئەوەی رێچكەیەكی خۆی هەبێت.
راستە هەر حیزبێك بەرنامە و پرۆگرامی تایبەت بەخۆی هەیە، بەڵام ئایا ژنی كورد لەسەر ئاستی شارەزابون لە ڕوی رامیاری و سیاسی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و كوردستانی باشور دەنگی خۆی هەبووە؟ چەندەها ژنمان هەیە لە پەرلەمای ئێراق و پەرلەمانی كوردستاندا تا ئێستا كەس گوێی لە سەدایان نەبووە تەنها بە نا یان بەڵێ پەنجەی هەڵبریوە، بۆیە بۆ ئەم كێشە سیاسیە ژنانەیە باشترە خۆیان ڕۆشنبیر كەن تەنها بۆ موچە و كورسی و وەرگرتنی پۆست و سەیارەی جۆراوجۆر و گەشتی vip، ئەو جێگە گرنگانە لە ژنانی ئازا و ڕۆشنبیری سیاسی نەگرن كە بریای چارەنوسازی ووڵات و دەنگی تاكی كۆمەڵانی حەڵكە، چونكە هێشتا ژن لە كوردستانی باشور دەكوژرێت و دەست بەسەر وەك كاڵایەك بازرگانیان پێوە دەكرێت هەربۆیە من پێم باشە ژنی سیاسی كورد بگەرێتەوە بۆ فێربون و ئیش لەسەركردنی تیۆری فێمینیزم.
كەوابێ فێمینیزم Feminism چییە؟ فێمینیزم تیۆری یەكسانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری نێوان ڕەگەزەكانە. قوتابخانەیەكی ئایدیۆلۆژییە كە گریمانە دەكات كە ژن و پیاو مافی یەكسانیان هەبێت و وەك تاكێكی یەكسان بناسرێن.
فێمینیزم خەمی دابەشكردنی دەسەڵاتی لە كۆمەڵگادا لە ڕووی مێژووییەوە لە نێوان ژن و پیاودا هەیە، دابەشكردنی دەسەڵات كە هەم دیاردەیەكی كولتوورییە و هەم دیاردەیەكی پێكهاتەیی. شیكارییەكە بیرۆكەی لە بارەی ئەوەی كە ڕەگەز چییە، سەبارەت بە ڕۆڵەكان لە كۆمەڵگادا و چۆن دەتوانرێت دابەشكردنی چەقبەستووی دەسەڵات لە نێوان ڕەگەزەكاندا بگۆڕدرێت لە خۆدەگرێت.