Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
چۆن سەركەوتووبم – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

چۆن سەركەوتووبم

نووسینی: ترێ محمود
دروستكردنی متمانە و باوەڕ بە خۆبوون لە ئەندێشە و شكست قوتارمان ئەكات، جا گرنگ نیە لە هەر قۆناغ و تەمەنێك بین لە كوێ دەژین و چۆن بیر ئەكەینەوە، تۆ دەبێت وێنای ژیانی ڕاستەقینەی خۆت بكەی. خۆت بەراورد بكەی بە دەور و بەرت و لە چیدا جیاوازی، جیاوازیەكەت بنووسە، لە چیا خۆت تاقی كردۆتەوە و سەركەوتوو نەبووی، لە كام قۆناغ خەونەكەت شكستی هێنا و هۆكاری شكستەكە چی بوو؟.
ئایا ئەمجارە ئامادەی هەمان خەونت تاقی بكەیتەوە و سەركەوتووبیت؟ بەڵێ: بۆنا ئەزموونكردنە تاقی دەكەمەوە چۆن؟ كەوایە تۆ هۆكاری شكستی یەكەمت دۆزیوەتەوە، بۆیە ئەگەر هاتوو ڕێگاكەت سەختربوو ئامادەی بە پێخاوسی پیا گوزەر بكەی، ئەمجۆرە بیركردنەوانە وا كارلێكەر دەبێت كەتۆ مەنهەجی زانكۆت لەو بوارە تەواوكردبێت، چونكە تۆ گەیشتوویتە ترۆپكی بابەتەكە و دەتەوێ دەرئەنجامەكەی ببینی .. بەڵام ئەمجارە نابێت بە دۆڕان ڕازیبیت بۆ؟ چونكە تۆ هاتیتە ئاستێكی باڵاتر و پێشوەختە وێنای هەموو شتەكانت كردووە. لە كوێ گیرفانت پڕە و لە كوێ دەستی پێوە دەگری و لە كەیا داوای كۆمەك دەكەی ئەگەر پێویست بوو.
كەوایە هەریەك لە ژیانی خۆیدا بەچەند قۆناغی گرنگ و هەستیاردا تێپەڕیوە، چەندین بەرزی و نشێو یان خەرەندی دیوە، بەڵام مافی ئەوەم هەیە بپرسم ئایا من چۆن یان بۆ نەكەوتووم؟ چونكە پلانم هەبووە .. ئامانجی ڕاستەقینەم داناوە كەی پێویست بووبێت دەستم بۆ ئامانجەكەم بردووە و بەكارم هێناوە.. هەرچەنە جار جار سەرزنشتكاری خۆشم بووم لە هەنگاوەكانما، چونكە هەندێكجار بەباشی خۆم نەناسیوە، یان نەمتوانیبێت باش و خراپەكان لێك جیاكەمەوە و بەباشی مامەڵەم لەگەڵ مرۆڤەكان نەكردبێ، یاخود ئەوان مامەڵەیان لەگەڵ من باش نەبوبێت.. كەوایە ئێوەش تاچەند لەگەڵ ئەوەن كە ژیری بۆ مرۆڤ لە سەد دەستگرتن و یارمەتیدانی خەڵكی باشتربێت، خولاسەی كەلام جۆرجبێرناردشۆ دەڵێ” مرۆڤی ژیر هیچ هەنگاوێك نانێت هەتا پێشتر بیری لێنەكاتەوە”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ