نوسینی : یەریڤان شاسوار
بەهێز بەومانایە نا كە خاوەنی سوپایەك لە خەڵك بیت بتپارێزێ، قسە لەسەر ئەوە نیە كە جەماوەریبیت یان چەندە نازداربیت یان چەندە دەوڵەمەندوو چەندت پارەدەستەكەوێت، بەهێزیەك كە پەیوەندی بەكاراكتەری ژنبونمانەوە هەبێت و بە بەهێزی دەرونیمانەوە هەبێت.
پەروەردە و پێگەیاندنی مێینە لە خێزاندا كارێكی چەندە پیرۆزە سەد ئەوەندە بەرئەنجامی ئەرێنی لەسەر خودی خێران و كۆمەڵگە دروست ئەكات. پشتگیری و پاڵپشتی مناڵێكی كچ پێویستە چەندجارەبێت بۆ ئەوەی بتوانین تاكێكی ڕۆشنبیر و متمانە بەخۆ بوو دروستبكەین بەتایبەت لە بواری خوێندن و خۆرۆشنبیركردندا.
لەلایەكیترەوە ئەگەر خاوەنی هەزار بڕوانامەی باڵابیت، بەڵام لە ڕوی ڕۆشنبیری و متمانە بەخۆبونەوە لاوازبیت ناتوانی خزمەت بەكۆمەڵگە بكەیت. كەواتە مێینەیەكی بەهێز ئەگەر متمانەی تەواوی بەخۆی هەبێ، ڕۆشنبیر و خاوەنی دەرونێكی بەهێزبێت نەك تەنها تاكێكە بەڵكو خوێندنگەیەكە بۆ پێگەیاندنی نەوەكانی داهاتوو. پێویستە ژنان لەو ڕوانگەوە بیركەنەوە كە بەشێكی زۆری چاككردنی كایەكانی كۆمەڵایەتی لە ئەستۆگرن چونكە خۆجوانكردن و نمایش كاری ئەوان نیە ئەوان لەبنەرەتەوە كۆڵەكەی ڕێكخستن و بنیاتنانی كۆمەڵگەن لە هەموو كایەكاندا.
ئێمەی ژنان پێویستە كاتەكانمان لە دۆزە شایستەكاندا خەرجبكەین بیركەینەوە چۆن خۆمان پێبگەیەنین، چیتر بخەمە سەر خەرمانی پڕبەرهەمی كارەكانم، چۆن هەوێنی لەدایكبونی دەرفەتی ناوازەبم بۆ خزمەت خۆم و هاوڕەگەزەكانم، پشتگیری لەكێ ئەكەم و لەكوێدا، پێویستە هەمیشە ئەم پرسیارانە لە خۆمان بكەین بۆ ئەوەی ببین بەخاوەن مێشكێكی بەهێز و ڕەخنەگرانە نەك تەنها و تەنها جێبەجێكەر.
پێویستە نەترسین لە وەستانەوە بۆ پراكتیزەكردنی ئەوەی بە تەواوی باوەڕمان پێیەتی و بەهێزترمان ئەكات لە كۆمەڵگەدا، ژنی بەهێز ژنانی دیكە بنیاد دەنێن دڵخۆش دەبن بەسەركەوتنەكانیان، ئێمەی ژنان پێویستە شانازی بەكار و بڕیارە باشەكانمانەوە بكەین و پێویستە ڕاستگۆ و ڕاشكاوبین لەگەڵ خۆمان.
ئەمرۆ ٥٠ ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی لەیلا قاسم تێپەڕبوو
٥٠ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢ لەیلا قاسم حەسەن لەلایەن