ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ڕەییان خاوەنی براندی و شككردنی گوڵی سروشتیە و دەیكات بە تابلۆی هونەری

تریفە حەسەن: تەوار
خاتوو ڕەییان دڵشاد خاوەنی كچێكی هونەرمەندوو دەسترەنگین ئەو خاوەنی براندی ڕەییانە ئیش لەسەر وشككردنی گوڵی سروشتی دەكات و بەبێ لە دەستتدانی ڕەنگەكەی، گوڵی سروشتی دەكات بە تابلۆیەكی هونەری.
خاتوو رەییان لە دیدارێكی تایبەتی سایتی تەوار باسی لە ئەزموونی خۆی كردوو وتی” بیرۆكەی ئیشەكەم لە دوای گەڕانێكی زۆرەوە هات، پێشتر وەك زۆربەی خەڵك كارمەندبووم و دواتر كە وازمهێنا بیرم لەوە نەكردەوە جارێكیكە ببمەوە كارمەند، بەڵكوو تموحی ئەوەم هەبوو هەمیشە خاوەن كاری خۆمبم، دوای گەڕانێكی زۆر وەرگرتنی كۆرس لەسەر كارەكەم و ئەوكاتەی كە زانیم تەواو ئامادەم پەڕەیەكم لە ئینستاگرام دانا و كارەكانی خۆمم تێداناساند و سوپاس بۆ خوا كاردانەوەیەكی زۆر باشی هەبوو، منیش هەموو كارەكانم لە ناخی دڵمەوە ئەكرد چوونكە كارەكەمم زۆر خۆشدەوێت”.
رەییان باسی لەوەكرد كە سەرەكیترین كەرەستەی كارەكانی گوڵە و ئیش لەسەر گوڵی سروشتی ئەكات و بەهیچ جۆرێك گوڵی دەستكرد بەكارناهێنێت و وەك خۆی ووتی: دوای دیاریكردنی گوڵەكان چوارچێوەم پێویستە ئەویش لای خۆم بەردەستە و هەركەس بیەوێت وێنەیان بۆ ئەنێرم و ئەوانیش هەڵیدەبژێرن، دواتر دەست ئەكەم بە وشككردنی گوڵەكان ئەویش بە پرۆسەیەكی تایبەت تا ڕەنگەكەی لە دەست نەدات ئێستا گوڵی بۆنەكان وەردەگرم و بە تابلۆی بۆیان دەگەڕێنمەوە”.
ئەم خانمە دەسترەنگینە چۆنێتی فرۆشتنی بەرهەمەكانی بۆ سایتی تەوار باس كردوو ووتی” چورا مانگ و نیوە دەستم بە كاركردووە و تا ئێستا زیاد لە ١٠٠ تابلۆم فرۆشتوە، لەبەر ئەوەی زۆر بە حەزەوە كارەكانم دەكەم خەڵكیش بەو شێوەیە كارەكانم دەبینێت، لە پلانمدا هەیە پشتیوان بە خوای گەورە كارەكەم گەورەتر بكەم، بەڵام هەنگاو هەنگاو بۆی دەڕۆم و بۆ داهاتوو چاوم تەنها لە دووكان نییە بەڵكو زۆر شتی گەورە چونكە كارەكەم زۆر جیاوازە و بە حەز و خولیایەكی زۆریشەوە دەكرێت، تا ئێستاش چەند كەسێك پەیوەندیان پێمەوە كردووم بۆ كاری هاوبەش، بەڵام حەز ئەكەم كارەكەم تایبەتمەندی تەنها لای خۆم بمێنێتەوە، ڕۆژانە ئۆردەرێكی زۆری ئەو گوڵانەی كە وشك بونەتەوەی لای خۆیان یان هەر بە فرێشی دەگاتە دەستم و من دواتر بە تابلۆ بۆیان دەگێڕمەوە”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ