میهرەبان: هەڵەبجە
لە ئێستادا ژنان لە سەرجەم بوارەكانی ژیان ڕۆڵیان هەیە و بواری نواندنیش یەكێكە لە كایە جوانەكانی ژیان و ئەكتەرە ژنەكان توانیویانە بەشێكی سەرەكی ئەو بوارەی هونەر پڕبكەنەوە و زۆرێكیان بوونەتە ئەستێرەیەكی درەوشاوەی هونەری نواندن.
كچە هونەرمەند دیاری عومەر یەكێكە لە ئەكتەرە دیارەكانی بواری شانۆ و سینەما ئەو بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی سلێمانی تەواو دەكات، پاشان لە هەڵەبجەی تازە دەبێتە مامۆستا و چەند ساڵێك لەوشارە خزمەت دەكات، پاشان وەك عەشقێكی زۆری بۆ هونەری سینەما بڕیار دەدات دووبارە دەستبكاتەوە بە بخوێندن لە بەشی سینەما لە كۆلێجی هونەرەجوانەكانی زانكۆی سەلاحەدین لە شاری هەولێر، دوای تەواو بوونی خوێندنكەیشی تا ئێستا لە كاری نواندن بەردەوامە.
لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ سایتی تەوار باسی لە دواین كاری هونەری خۆی كردوو وتی” لە ئێستادا لە نمایشی شانۆی لێكترازان كاردەكەم و پلانی داهاتووشم هەیە، بەڵام جارێ ئاشكرای ناكەم، ئەگەر هیچ كێشەیەك نەیەتە پێش لە فیلمێكی درێژ بەشداری دەكەم”.
هەروەها وتیشی” ئەو بارودۆخەی ئێستای كوردستانی تێكەوتووە بە تایبەت بێ بودجەیی و خراپی دۆخی ئابووری وادەكات كارە هونەریەكان بوەستێت و ئەگەر هیچ نەیەتە پێش رەنگە لە دوومانگی ئایندەدا بچمە كارێكی نوێوە”.
دەربارەی ڕۆڵی ژنان لە ئێستادا بەرز دەنرخێنێت و ئاماژە بەوە دەكات ژنان تەنها لە شانۆ و فیلمدانین، بەڵكو لە ڕیكلامەكانیشدا ڕۆڵیان هەیە و جێگە دەستیان دیارە لەم بارەیەوە دیاری عومەر ووتی” ئەوەی دەبێتە هۆی سەركەوتنی ژنان پشگیری خێزان و بینەرەكانیانە كە هۆكاری سەركەوتنیانن، هیواخوازم پشت بەخۆیان ببەستن و بەردەوامبن لەوكارەی دەستیان پێكردووە”.
خاتوو دیاری دەڵێت” هەركارێك بێ بەربەست نابێ و هەموو بەربەستێك سەركەوتنە، پێویستە لە كەوتنەكان دەرز وەربگرین من چەندینجار كەوتووم بەڵام هەستاومەتەوە تاوەكوو بەباشترین شێوە بینەرەكانم بمبینن، سوپاسی باوك و دایكم و خوشك و براو خێزانەكەم و هاورێكانم دەكەم كە هۆكاری سەركەوتنەكانمن هیواخوازم هەموو ژنێ هەنگاوبنێ بەردەوامبن لە كاركردن”.
ئەمرۆ ٥٠ ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی لەیلا قاسم تێپەڕبوو
٥٠ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢ لەیلا قاسم حەسەن لەلایەن