ئا:تریفە
لە مۆزەخانەی(AZJI)ی لە شاری وارشۆی پایتەختی پۆڵندا پیشانگەی ژن ژیان ئازادی بۆ ژنانی كوردی هەرچوارپارچەی كوردستان دەكرێتەوە.
پیشانگەكە بە بەشداری پێنج فۆتۆگرافەر بەرێوەچوو لە باشوری كوردستان خاتوو سارا نامۆ شاری سلێمانیەوە بە (7) فۆتۆ بەشداریكردووە، لە بارەی كارەكانی و چۆنێتی بەشداریكردنی لەم پیشانگەیەدا خاتوو سارا بۆ سایتی تەوار ووتی” ناوەڕۆكی پیشانگەكە كاری ژنانی كوردە لە ڕێگەی چاوی ژنە فۆتۆگرافەرەكانی كوردەوە و ژنانی كورد كە لە پەراوێزی چوار دەوڵەتی نەتەوەیی جیاوازدا لە سەدەی بیستەمدا چالاكی دەكەن، تاڕادەیەكی
زۆر لە دەرەوەی دەستی مۆدێلی جیهانییە. ئەم پیشانگەیە هەوڵێكە بۆ نیشاندانی ژنانی كورد بە شێوازێكی جیاواز – وەك چالاكوانی كارامە و خاوەن پیشە و ئەو كارانەی ژنان لە دەرەوەی ماڵەوە دەیكەن لە ژیانی ڕۆژانەی ژناندا”.
خاتوو سارا وتیشی” من وەك فۆتۆگرافەرێكی سلێمانی و باشوور دڵخۆشم كە بەژداری پیشانگەیەكی نێودەوڵەتیم كردووە و توانیومە ئەو پەیامە بە فۆتۆكانم بگەیەنمە چاوی بینەرانمان لە دەرەوەی هەرێم و جیهان”.
خاتوو سارا بكر معروف ناسراوە بە سارا نامۆ، بەرپرسی خانمان لە ڕێكخراوی كوردستان فۆتۆ خاوەنی دووپیشانگەی تایبەتی خۆیەتی بەناوی (ڕەنگەكانی من و ئاوێزانی وشە) هەروەها بەشداری (15) پیشانگەی هاوبەشی فۆتۆگرافی لە كوردستان و جیهانی كردووە، لە ئێستادا خەریكی پڕۆژەیەكە بەناوی ئەرشیفكردنی گەڕەك و خانووە كۆنەكانی سلێمانی.
پیشانگەكە لە ڕۆژی12/ 10/ 2023 كراوەتەوە بریارە تا رۆژی 28/ 1/ 2024 بەردەوامبێت.
ئەمرۆ ٥٠ ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی لەیلا قاسم تێپەڕبوو
٥٠ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢ لەیلا قاسم حەسەن لەلایەن