ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

پیرۆزبێ‌ ‎ڕۆژی جیهانی ژنانی گوندنشین

ژنانێك بۆن و بەرامەی كوردبوونیان پێوە ماوە ژنانی گوندەكانن، ژنانێك كە تا ئێستا جوانی سرشتی خۆیان لە دەست نەداوە ژنانی گوندەكانن، رنج كێش و ماندوو، دوور لە هەموو دیاردە ناشیرینەكان رۆژگار، رووخۆش و میوان دۆست، ژنانی گوندەكانن.
ئەوانن ئاوابوونی رۆژ و یەكەم بریسكەی خۆر دەبینن، ئەوانن لەگەڵ گەڵای پایزدا شنەی با و لەگەڵ كلوی بەفردا سپی پۆش و لەگەڵ گوڵاڵە سورەی بەهاردا هاژەی چەمن و لە هەناوی هاوینەوە بڵێسەی هێزن بۆ بەردەوامی ژیان.
پێرۆزتان بێت رۆژی جیهانی ژنانی گوندەكان، بە پێی ڕۆژ ژمێرە جیهانیەكان هەموو ساڵێك ڕۆژی ١٥/١٠بە ڕۆژی جیهانی ژنانی گوندنشین دادەنرێت.
فۆتۆ: تایبەت بەسایتی تەوار

هاوشێوە

ڤیدیۆ