درەوشان: هەولێر
كچە وێنەكێشی شاری هەولێر ئاشنا ڕەحمان وسو تەمەن (23) ساڵ كۆلێجی پەروەردەی بنەرەتی بەشی ماتماتیكی تەوار كردووە، جیا لە پسپۆڕییەكەی خۆی كاری وێنەكێشان دەكات و لە رێگەی هونەرەكەیەوە وەك خۆی دەڵێت” لە رێگەی تابلۆكانییەوە گوزارشت لە هەستەكانی دەكات”
لە دیدارێكی تایبەتی سایتی تەواردا خاتوو ئاشنا باسی لە سەرەتاكانی كاركردنی خۆی كردوو ووتی” لە تەمەنی مناڵیمەوە حەزمكردووە وێنە بكێشم و شت دروستبكەم، هەرشتێك پەیوەندی بە هونەرەوەبێت حەزم لێبووە تاقیبكەمەوە و بەردەوام ئەوەی لە بەردەستم بوایە وێنەم لە سەری دروستدەكرد تا ئەوكاتەی توانیم بگەم بەتوانا و سەلیقەیەكی باش لە كاری وێنەكێشاندا”.
ئاشنا ئەوەشی ئاشكراكرد كە ماوەی سێ ساڵە كاری تابلۆ دروستكردن دەكات وەكوو خولیاكەی مناڵی و هەمیش بۆ بەدەستهێنانی داهات.
هەروەها وتیشی” هەركەسێك حەزی لە كاری دەستی بێت كاری بۆ دەكەم، ئەوەش وایكردووە پەرە بە وێنەكێشان بدەم و زۆر ئاسودە دەبم كاتێك وێنەیەك دەكێشم و حەزێكی زۆرم بۆی هەیە هەستدەكەم روحی خۆمی تێدایە چونكە بەدەستەكانی خۆم دروستیدەكەم”.
ئاشنا دەڵێت” خوای گەورە بەهەرەیەكی تایبەتی بە هەریەك لە مرۆڤەكانداوە گوناهە بهێڵین بمرێت و بیشارینەوە”.
لە بارەی ئەو ماتریاڵانەی كە لە كارەكانیدا بەكاری دەهێنێت و گرفتەكانییەوە ئاشنا ووتی” سوپاس بۆ خوا لە هیچ لایەنێكەوە كۆسپ و بەربەستم نەبووە نە لە روی مادی و نە لە روی مەعنەوییەوە، تەنها دەستكەوتنی تەواوی پێداویستیەكان تۆزێ زەحمەتە و هەمووی ناتوانم لە یەك شوێن بەدەستی بێنم، ئەوە وایكردووە زۆرشت هەیە نەتوانم دروستیبكەم یان ئەوەی لە خەیاڵمە بیكەم چونكە هەندێك پێداویستی هەیە زۆر گرانە و كڕیاریش ئامادە نیە بە بڕێك پارەی زۆر تابلۆیەك بكڕێت”.
ئاشنا باسی لە وەكرد كە پێشتر لە پیشانگەكاندا كارەكانی نمایشكردووە، بەڵام خۆی هێشتا هێندە ئامادە نەكردووە كە بتوانێت پیشانگەیەكی تایبەت بكاتەوە وەك خۆی دەڵێت” هێشتا ماومە بگەمە ئەو ئاستەی خۆم دەمەوێت و پێویستم بە هەوڵی زیاترە”.
ئەمرۆ ٥٠ ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی لەیلا قاسم تێپەڕبوو
٥٠ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢ لەیلا قاسم حەسەن لەلایەن