Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

بۆ یەكمجارە لە كوردستان تابلۆی كچە شێوەكارێك لە زیادكردنێكی ئاشكرا دەفرۆشرێت – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بۆ یەكمجارە لە كوردستان تابلۆی كچە شێوەكارێك لە زیادكردنێكی ئاشكرا دەفرۆشرێت

تریفە حسن: تەوار
بۆ یەكەمجارە تابلۆی شێوەكاران دەفرۆشرێت، لە خولی چوارەمی ڕۆژی سینەمای كوردیدا لە ١٨-١٠-٢٠٢٣ لە مۆزەخانەی ئەمنە سورەكەی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو تابلۆیەكی شێوەكار ژوان باقی لە زیادكردنێكی ئاشكرا فرۆشرا.
كچە هونەرمەندی شێوەكار (ژوان باقی) ساڵانێكە لە بواری هونەری شێوەكاری كاردەكات و وەك خولیا و حەزێكی منداڵی كە هەیبووە بۆ هونەری شێوەكاری و پەرەی بە كارەكەی داوە و بەشداری زۆرێك لە پیشانگە و چالاكییە هونەرییەكان كردووە لە شارۆچكەی پێنجوێن و سلێمانی و موسڵ و وڵاتی مصر، زۆرێك لە چالاكیەكان خۆی سەرپەرشتی كردووە و بیرۆكەی خۆم بووە بەتایبەت لە شارۆچكەی پێنجوێن ئەنجامیداوە، جگە لە وەش زۆرێك بابەتی هونەری شێوەكاری ئامادەكردووە و بڵاوی كردۆتەوە بە مەبەستی دەوڵەمەندكردنی سەرچاوەی هونەری شێوەكاری بە زمانی كوردی،
لە دیدارێكی تایبەتی سایتی تەواردا خاتوو ژوان باسی لە تابلۆكانی كردو ووتی” هەر تابلۆیەك گوزارشتێكی جیاوازی هەیە ئەوەی كە زۆر دووبارە دەبێتەوە وێنەی ژن و گوڵە و مەبەستمە بەهێزی خانمان پیشانبدەم سەرەڕای ئەو میهرەبانی و سۆز و ناسكییەی لە ژناندا بوونی هەیە”.
بۆ یەكمیجار یەكێك لە كارە هونەرییەكانی ئەم كچە شێوەكارە لە زیادكردنی ئاشكرادا بفرۆشرێت دەربارەی ئەم كارەی ژوان باقی ووتی” ئەو كارەم بەناوی تابلۆی (نامۆ)بوو هونەرمەند هاوار مستەفاخان وەك كۆمپانیای هاواری فیلم داوای لێكردم تابلۆی یەلماز گونەی بكێشم تا لە یادی ڕۆژی سینەمای كوردی لە زیادكردنی ئاشكرا بفرۆشرێت و ئەم ئیڤێنتە بكەن بە كلتورێك لە كوردستان، بە خۆشحاڵییەوە قبوڵمكرد و تابلۆكەم كێشا، لە سەرەتاوە تا ئێستاش باكم بەوە نەبووە كە تابلۆكەم چەند دەكات، بڕیارم دابوو ئەگەر یەك دۆلاریش بكات ئەو سەركێشییە ئەنجام بدەم، چونكە خەونی منداڵیم بوو كە ڕۆژێك تابلۆیەك بكێشم و لە زیادكردنی ئاشكرا بفرۆشرێت، خۆشبەختانە دوای ساڵانێك خەونەكەم بەدیهێنا و یەكەم شێوەكاری كچم تابلۆكەم بچێتە ئیڤێنتی زیادكردنی ئاشكرا و شانازییەكی گەورەیە بۆ من دڵخۆشم بەم هەنگاوەم”.
ژوان باقی باسی لە پرۆژەی داهاتووی خۆی كردوو ئاشكرای كرد كە بەنیازە لە قەزای پێنجوێن گەلەرییەكی هونەری بكاتەوە و هەوڵ دەدات خزمەت بە گەنجانی هونەر دۆستی پێنجوێن بكات. وەك خۆی دەڵێت” دەیەوێت ببێتە پردێك بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی بەهرەدارانی ئەو دەڤەرە، داوادەكات لایەنە پەیوەندیدارەكان هاوكار و پشتیوانیبن لە كردنەوەی گەلەریەكەی”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ