سوپرالیا: تەوار
زەینەب رەسوڵی تەمەنم (٢٠) كە دانیشتوی شاری رواندوزە، بەهۆی عاشقبوونی لەگەڵ گوڵەكان بە دكتۆری گوڵان ناسراوە، زەینەب خوێندكاری زمانی عەرەبیە لە كۆلێجی پەروەردەی زانكۆی شەقڵاوە. وەك یەكەمین كچە گوڵفرۆش بۆتە جێگەی سەرنجی خەڵكی ناوچەكە.
ئەو لە پاڵ خوێندنەكەیدا دووكانێكی گوڵفرۆشی لە شارەكەی خۆیدا كردۆتەوە و بووە یەكەم كچی رەواندوز كە كاری گوڵفرۆشی بكات، وەك خۆی باسی دەكات” هەر لە تەمەنی مناڵییەوە خولیای بەخێوكردنی گوڵی هەبووە و گوڵی خۆشویستووە و هەر ئەمەش بووە بە هۆی سەرهەڵدانی ئەم بیرۆكەیەی كە دووكانێكی گوڵفرۆشی بكاتەوە”.
لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ سایتی تەوار زەینەب لە بارەی كارەكەیەوە ووتی”سێ ساڵە ساڵە كاری گوڵفرۆشی دەكەم سەرەڕای ئەوەی كە كارێكی ئاسان نییە، بەڵام زۆر ئاسوودە و دڵخۆشم چونكە گوڵەكان پێویستیان بە گرنگی پێدان و خۆشەوسیتنێكی یەكجار زۆرە، وەك دەزانین لە كۆمەڵگەی ئێمە زۆر بە كەمی دەبینین كچێك یاخود ئافرەتێك بتوانێت لەسەر قاچەكانی خۆی بوەستێ كە ئەمەش گرنگترین بەشی ژیانە”.
خاتوو زەینەب باس لەوە دەكات كە قورسایەكی زۆر لە سەر شانی دروست بووە لە یەك كاتدا خوێندكاربێت و كاربكات بۆ خوێندن بچێت بۆ شارێكیتر) هەروەها ووتی”بەڵام كارەكەم نەبۆتە ڕێگەر لە بەردەم خوێندنەكەم نە خوێندنەكەشم بۆتە ڕێگر لەبەرامبەر كارەكەمدا،
انشااللە دەگەم بە هەموو ئەو شتانەی كە ئاواتیان بۆ دەخوازم و هەوڵدەدەم ببمە جێگای شانازی بۆ خێزان و كۆمەڵگە و شارەكەی خۆم، لێرەشەوە بە هەموو ئەو ژنانەی كە خاوەنكاری خۆیانن پێیان دەڵێم بەردەوامبن و كارەكانتان بەرە و پێش ببەن و هەوڵی تازەگەری بدەن زیاتر گرنگی بە كارەكانتان بدەن چونكە ئێوە جێگای شانازی و سەربەرزین”.
ئەمرۆ ٥٠ ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی لەیلا قاسم تێپەڕبوو
٥٠ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢ لەیلا قاسم حەسەن لەلایەن