ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

پاركی ئازادی دەبێتە بازاڕێك بۆ گوڵ و هەنگوین بەرهەمە ناوخۆییەكان

تریفەحسن: تەوار
پاركی ئازادی سلێمانی گوڵرەنگ دەكرێت و بەرێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی گوڵەكانی پایز نمایشدەكات و هەلێكیشە بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە پاركی ئازادی فێستیڤاڵی گوڵەكانی پایزەی كردەوە، لە فێستیڤاڵەكەدا چەندین بەرهەمی ناو خۆیی و دیزاینی ئینجانەی گوڵەكان و چەندین جۆر گوڵی نێو ماڵ و باخچە و بەرهەمی ناوخۆیی نمایشكرا.
لەوبارەیەوە خاتوو ساكار حەمە كەریم، كە یەكێكە لە بەشداربوانی فێستیڤاڵەكە بۆ سایتی تەوار ووتی” ئێمە بە هەنگوینی خۆماڵی كە بەرهەمی هەنگەڵانەكەمانە بۆ بەرهەمهێنانی هەنگوینی سروشتی بەشدارین، ئەم فیستیڤاڵە سودێكی باشی هەیە و دەرفەتی هەلیكار بۆ گەنجان دەرەخسێنێت، هەروەها وا لە كریاران دەكات روو بكەنە بەرهەمی ناوخۆیی، چونكە بەرهەمی ناوخۆیی كەمتر كڕیاری هەیە و هەروەها دروستكردنی پەیوەندی نێوان خاوەن بەرهەم و بەكارهێنەرە درووستدەكات”.
ئەو خانمە خاوەنكارە بەگرنگییەوە باسی پرۆژەكەی شاررەوانی كرد بۆ ناسین و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان بە تایبەت بۆ ئەو خانمانەی كە شوێنیان نیە بۆ ئیشەكانیان. فێستیڤاڵەكە ئەمرۆ كراوەتەوە و بۆ ماوەی سێ‌ رۆژ لە پاركی ئازادی بەردەوام دەبێت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ