Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

بەهرە: ئەوەی خەڵك بەكاری ناهێنێت من ئەیكەم بە تابلۆ – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بەهرە: ئەوەی خەڵك بەكاری ناهێنێت من ئەیكەم بە تابلۆ

میهرەبان : هەڵەبجە
‎ژنان و كچانی هەڵەبجە بەردەوامن لە دەرخستنی تواناكانیان و بوونەتە جێگەی سەرنجی بینەرەكانیان. خاتوو بەهرە ئەحمەد یەكێكە لەو بەهرەمەندانەی كە سودێكی زۆری لە سۆشیال میدیا وەرگرتووە و لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە گەشەی بە هونەرەكەیداوە و دووبارە ئەو كەلوپەلی بەكارهاتوو دەكاتەوە بە بەرهەمی هونەری و تابلۆی لێدروستدەكاتەوە وەك خۆی دەڵێت” ئیشی هونەری لەگەڵ ڕۆژگاردا گەشە دەكات”.
بەهرە ئەحمەد دەڵێت” كاری هونەری ئاسان نییە و خەڵك وەك پێویست نرخی هونەر نازانن، ئەو تابلۆیانەی كە دروستی دەكەم ئەگەر داوای هەر بڕە پارەیەك بكەم كڕیار بە گرانی دەزانێت، بەڵام ئامادەن پارە بدەن بە گوڵی هاوردە”.
خاتوو بەهرە دەرچووی بەشی ئیدارەی تەندروستیە و باس لەوە دەكات بڕوانامەكەی نەیكردووە بە هیچ و بەڵكو لە ڕێگەی كارە دەستیەكانیەوە بژێوی خۆی دابین دەكات. هەروەها وتیشی” لە ئێستادا گرنگ حەز و ئارەزووە، نەوەك بڕوانامە، بۆ نمونە من پزیشكێك دەناسم لە نەخۆشخانە دەوام دەكات، بەڵام خولیاكەی پشتگوێ نەخستووە”.
‎بەهرە خان بەو پەڕی خۆشەویستییەوە وەسفی یەكێك لە تابلۆكانی خۆی كردوو ووتی” هەوری لەچك و كوڵوانە و كراس، ‎لە تابلوكەی من نەخشاوە ئەم كارەم زۆر جوان و نازدارە لەلام من زۆرینەی كات جلی كوردی لەبەر ئەكەم و پارچەیك لە جلەكانم هەوریە من پێموایە عاشقی هەر شتێك بوی دەبێت لە ژیانتا ڕەنگ بداتەوە”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ