میهرەبان: هەڵەبجە
لە داهێنانێكی كەم وێنە و سروشتیدا خاتوو هێڤی عەفان كە یەكێكە لە كیژە خاوەن بەهرەكانی پارێزگای هەڵەبجە براندی لادێ بۆ دروستكردنی سابوون دادەهێنێت و لەو رێگەیەوە خزمەت بە كۆمەڵگەكەی دەكات.
خاتوو هێڤی عەفان تەمەن 23 ساڵ پسپۆڕی بواری كیمیایە و بەرهەمەكانی هێڤی دوورن لە مەوادی پارێزەری كیمیاییی و سەرجەمیان لە گژ و گیایی سروشتی بەرهەم دەهێنرێت هێڤی لە لێدوانێكی تایبەتیدا بۆ سایتی تەوار ووتی” بزنسەكەم كارگەیەكی بچووكە بۆ دروستكردنی سابوونی سروشتی زەیتی سروشتی و بەرهەمی جوانكاری سروشتی. كارگەكەم لە هەڵەبجەیە و پێشینەی خوێندنم پەیوەندی بە كارەكەمەوە هەیە و بیرۆكەی كارەكەم كاتێك دەست پێدەكات كە لە قۆناغی دووەمی زانكۆ بووم بیرۆكەیەكم هەبوو بۆ دروستكردنی سابوونی سروشتی، دوای ئەوە لێكۆڵینەوەم كرد بۆ دروستكردنی سابونێك و دوای لێكۆڵینەوە و زۆر تاقیكردنەوە سابوونی سروشتیم لە ماڵەوە دروستكردوو هەنگاو بە هەنگا و هەوڵمدا گەشەكردنی بزنسەكەم و زیادكردنی بابەتی وەك كرێم ، سكراب ، سیرۆم و لۆشن “.
هێڤی ئاماژەش بەوە دەدات كە لە ئێستادا كارگەیەكی بچووكی هەیە و دەڵێت” لەگەڵ هاوسەرەكەم كار لەسەر ئەوە دەكەین كاتێك كارگەكەم گەشەی كرد، دامەزراندنیتر زیاد دەكەم”.
هەروەها ووتی” ئەو كەسانەی كە بەرهەمەكەم دەكڕن B بۆ B و B بۆ C B بۆ B كەسانی وەك دووكانی جوانكاری، دەرمانخانە، دووكانی سروشتی و B بۆ C كەسانی وەك گەنجان كە زیپكەیان هەیە و ئەو كەسانەی كە كەسانەی كە وشكیان پێستیان هەیە بە تایبەتی كەسانی بەساڵاچوو چونكە پێستی كەسانی بەساڵاچوو كەمتر كۆلاجینی تێدایە، من و هاوسەرەكەم كە هەردووكمان دەرچوی بەشی كیمیاین هەوڵمانداوە پسپۆرییەكەمان هاوكارمن بێت لە كارەكەماند”.
ئەمرۆ ٥٠ ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی لەیلا قاسم تێپەڕبوو
٥٠ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢ لەیلا قاسم حەسەن لەلایەن