گوڵزار فرج: سایتی تەوار
بە ناونیشانی “سلێمانی دەریایەكی بێ كەنارە لە هونەر” هەشتەمین پیشانگەی شێوەكاری گروپی هونەری كوردستان لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەكە دەكرێتەوە.
هونەر زمانێكی ڕازاوە و خەمڵێنراوە، چونكە واتاكانی هونەر كۆمەڵێك چەمكن كە بەردوام دەستیان بە دەستی یەكەوە گڕێدراوە و هەمیشە ئاو پرژێنی گێڵگەكانی ئومێد و بەختەوەری مڕۆڤەكان دەكەن. هەربۆیە ئەمڕۆ گروپی هونەری شێوەكاری كوردستان لە گەلەری نیشتمانی ئەمنە سورەكە بەناونیشانی (سلێمانی دەریایەكی بێ كەنارە لە هونەر) هەشتەمین پیشەنگەی هاوبەشی شێوەكارییان كردەوە.
تابان كەریم كچە شێوەكار و بەشداربویەكی پیشانگەگە و دەرچووی زانكۆی سلێمانی بەشی سینەما ووتی” دەمەوێت لە ڕێی كارەكانمەوە بچمە نێو خەڵك و هیوادارم ئەم كارەم ببێتە سەرچاوەی داراییەكی باش و ئەو تابلۆیانەی كە كێشاومن هەندێكی لێدەفڕۆشم و هەندێكیشی لێدەبەخشم بە هاوڕێی و ئازیزانم”.
لە پیشانگەكەدا زۆرێك لە كاری هونەرمەندە كچەكان نمایشكرابوو كە هەریەكەیان بە ستایلی جیاواز كاریان كردبوو
ئەمرۆ ٥٠ ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی لەیلا قاسم تێپەڕبوو
٥٠ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢ لەیلا قاسم حەسەن لەلایەن