میهرەبان: هەڵەبجە
حوسنا هەورامی ئەو كچەیە كە ماوەی دە ساڵە لە بواری هونەری شێوەكاری كار دەكات و ئێستاش بەرپرسی بەشی ژینگەیە لە ڕێكخراوی نوێ و ڕۆژانە كارە هونەریەكانی لە سەر تورەكەی خام دەنەخشێنێ و پیشانی هاوڵاتیانی دەدات بەمەبەستی پاراستنی ژینگە.
ئەگەرچی ئەم هونەرمەندە جیاواز لە بڕوانامە و پسپۆڕی خۆی كاردەكات، بەڵام بۆتە جێگەی سەرنجی خەڵكی شارەكە وەك خۆی دەڵێت” من دەرچوی بەشی كارگێری كارم، بەڵام بەهۆی نەبوونی دەرفەتی دامەزراندن لە ناوەندە حكومیەكاندا بیرمكردەوە پەرە بە بەهرە هونەریەكەم بدەم و بیكەم بە پیشەی تایبەتیم”.
حوسنا مەحمود دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجەیە و سەبارەت بە ئامانجەكانی لەم كارەدا بۆ سایتی تەوار ووتی” یەكێك لە ئامانجەكانم لە ژیانمدا ئەوەبوو بتوانم لە شوێنێك تابلۆكانم نمایشبكەم و خزمەتبێت بە هونەر و بەهرەكەم، هەربۆیە بە دوای ئەو رێگایەدا دەگەڕام كە دەیگەیاندم بە ئامانجەكەم بە شداری چەندین پیشانگەم كردوو لەگەڵ ئەوەشدا كار و پرۆژەی هونەریم ئەنجامدا”.
حوسنا لە پلانی دایە ئەو بیرۆكانەی كە هەیەتی لە ڕێگەی كارە هونەریەكانەوە خزمەت بە ژینگە بكات چونكە پێیوایە خزمەتكردنی ژینگە خزمەت كردنە بە مرۆڤایەتی بۆ ئەم مەبەستەش تا هەنوكە لە ناو خوێندنگە و شوێنە گشتیەكان بەردەوامە لە پێشكەشكردنی سیمینار و هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان.
ئەمرۆ ٥٠ ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی لەیلا قاسم تێپەڕبوو
٥٠ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢ لەیلا قاسم حەسەن لەلایەن