Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

یەكێتی ژنان خولێكی ئەكادیمی ڕاهێنانی كادیران دەكاتەوە – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

یەكێتی ژنان خولێكی ئەكادیمی ڕاهێنانی كادیران دەكاتەوە

شاناو تالیب: سایتی تەوار
یەكێتی ژنانی كوردستان خولێكی ئەكادمی پێگەیاندنی كادیران لە بواری تەندروستی و رۆشنبیری گشتیدا دەكاتەوە.
بەمەبەستی پێگەیاندنی كادیری پێشكەوتوو لە بواری تەندروستی و رۆشنبیری گشتیدا سكرتاریەتی یەكێتی ژنان خولێكی راهێنان بۆ كادیرانی سەرجەم لقەكان كردەوە، خولەكە لەلایەن چەندین مامۆستا و ڕاهێنەری ڕێكخراوەیی و پسپۆڕی بواری تەندروستی و كۆمەڵایەتی دەوترێتەوە لەوانە ( ئیبراهیم احمەد عەلی الجاف ، رەفیق نصرالدین غفور، دكتۆرە نازەنین عوسمان مامۆستایی زانكۆ ، ئەفین خالد قادر توێژەریی كۆمەڵایەتی ، كنێر عەبدووڵا چالاكوان و رۆشنبیر).
پرۆگرامی ئەم خولە پێكهاتووە لە ( گرنگی دان بەخود ، كاریی خۆبەخشی ، شارەزایی پەیوەندی كردن و پەرەپێدان بە پەیوەندیی ، ڕاهێنەری سەركەوتوو ، گۆڕینی ڕەفتار خەسڵەتەكانی مرۆڤی پێشەنگ، بەڕێوبردبی كات ، گێجەڵیكردن بە ژنان لە بواری كاردا) كە لەلایەن هەریەك لەو پسپۆرانەوە دەوترێتەوە.
ئیبراهیم ئەحمەد پسپۆری خۆپاراستنی تەندروستی و ڕاهێنەری نێودەوڵەتی لە بارەی خولەكەوە دەڵێت” لە هەموو ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كۆمەڵێ ڕاهێنان دەكەینەوە كۆمەڵێك خەڵك ئامادە دەكەین لە كاری خۆبەخشی و گەیاندنی ڕێنماییە تەندروستی و پەروەرەدەییەكان، خۆشبەختانە ئەمڕۆ یەكێتی ژنان نزیكەی چل كادیری زۆر باشیان بەشداری پێكردووە كە توانای وەرگرتن و دانەوەی ڕێنماییەكانیان زۆر بە باشی هەیە، وەبەتەماین لەم سێ ڕۆژەدا هەشت بۆ نۆ پاوەرپۆینتیان پێشكەش بكەین كە بتوانن لە بواری ئیشكردن سودی لێببینن، كە ئەمەش زیاتر هەم شارەزایی خۆیان و پاراستن و شارەزای خەڵكیش زیاد دەكات لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا”.
ئیبراهیم ئەحمەد رای وایە “ڕاهێنان بەشێكی گرنگە لە ژیانی ئینساندا هەموو كارێك ئەگەر ڕاهێنانی لەسەر نەكرێت ناتوانی سەركەوتوو بیت” هەرلەم بارەیەوە زیاتر دواو وتیشی” ڕاهێنان رەفتار و بیركردنەوەی كادیر دەگۆڕێت بەرامبەر بە كۆمەڵگە. چونكە زۆر جار كەسێك زۆر شارەزایە، بەڵام ڕاهێنانی نەكردووە ناتوانێ خەڵك بە باشی فێر بكات، بۆیە ئەم ڕاهێنانە زۆر گرنگە بۆ ژنان لە كۆمەڵگەدا چونكە ئەركیان گرانترە لەبەر ئەوەی هەم ئەركی پەروەدەییان هەیە و هەم زۆە جار دایكە و منداڵیش پەروەردە دەكات یان لە بوارێكدا كاردەكات، ئەگەر ئێمە ئامادەی نەكەین وەكوو ڕاهێنەرێك ناتوانێ هەموو ئەم بابەتانە بە باشی بگەیەنێ بە دەورەبەری “.
لەلایەكیترەوە یەكێك لە فێرخوازەكان باس لەوە دەكات كە” ئەم خولە فێركارییە سودی زۆرە و هەنگاوێكی زۆر باشە بۆ ئەوكەسانەی كە دەبنە كادیر تا بتوانن ئەزمونێكی باش وەبگرن بۆ ئەوەی زیاتر هانی ژنانی دیكە بدەن بۆ كاری ڕیكخراوەیی ، وە مامۆستاكانیش كەسانی لێهاتوون زۆر جوان بابەتەكانمان بۆ ڕوون دەكەنەوە پێمان خۆشە ئەم جۆرە خولانە زیاتر هەبن خۆشبەختانە كە یەكێتی ژنانی كورستان ئەم خولەی بۆ كادیران كردۆتەوە”.
خولەكە لە هۆڵی كتێبخانەی تەوار لە تەلاری بەرێوەدەچێت و ماوەی سێ‌ رۆژ دەخایەنێت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ