ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لە نێوان سیاسەتی دوو جەمسەری و فرمێسكە تیمساحییەكان چی ڕوودەدات؟.!

مژدە علی: نوسەر و توێژەر
ساڵانێكە دەبینین لە ڕۆژئاوای كوردستان چ دەگوزەرێ‌ ، دەبینین لە باكوری كوردستان چ دەگوزەرێت ، لە رۆژهەڵاتی كوردستان و باشووری كوردستان هەریەك بە جۆر و ئەندازەیەك چ روودەدات؟!
بە گشتیش لە تەواوی جیهاندا دەبینین چ روودەدات ، كەم تا زۆر شرۆڤەی ئەوەمان ببێت، ئەوەی روودەدات نەك تەنها بەرگری گەلانی ستەم دیدە و داگیركراوە لە دژی جەورە ستەمی دیكتاتۆران ، بەڵكو جەنگی نێوان چاوچنۆكان و دەوڵەتە زلهێزە ئیمپریالیستەكانە، هەریەك بە جۆریك هێز و بوونی خۆی تاقی دەكاتەوە لەسەر هاوڵاتی مەدەنی و كۆیی ئەو هێزانەی كە بە مەترسی دەبینێت لەسەر خۆی؟!
لە نێو ئەم سیاستە پر فیڵ و ئاشتاسێۆنە دوو جەمسەرییەدا كە لە نێوان دەوڵەتە زلهێزەكاندا هەیە، ئەوەی روو دەدات بێئاگایی و ناوشیاری زیاتری گەلانە، كە ئەو جۆرە لە دوو رووی لە مامەڵەی ئەم دەوڵەتانەدا بووە بە هۆكاری جەنگی بەردەوام و كاولكارییەكی بێئەندازە لە تەواوی جیهاندا و رۆژهەلاتی ناوەراست بەتایبەت.
گەر بروانینە رووداوەكانی ئەم چەند ساڵەی رابردوو تا ئێستاش، ئەوەی دەبینین شیكار نەكردنی هاوكێشەی ئاشتی و جەنگە، چونكە لەلایەك دەوڵەتانی خوێنریژ و داگیركەر بەسەر هەندێك لەگەلانی رۆژهەلاتی ناوەراست پڕۆسەی توانەوە و جەنگ و داگیركارییەكانیان بەردەوامی پێدەدەن، لەلایەكیش فرمێسكی تیمساحی و پڕ فرت و فیڵ دەرێژن بۆ گەلانی ژێر دەستە ؟.
ئەم جۆرە لە سیاسەتی قێزەونانەی ئەم دەوڵەتانە جۆرێك لە شپرزەیی لە فكر و شێوازی لە كرداردا و تێك هەڵپرژانی دیدوو ئایدیا جیاوازەكانی دروستكردووە.
بۆ نموونە مرۆڤ گەلێكی زۆر لەم رۆژ هەڵاتی ناوەڕاستەدا دروست بووە كە دەستێكی خوێنە و دەستێكی خنكاندنە و بیری پڕە لە رق و چاوەكانی پرە لە فرمێسكی خەڵەتاندنی مرۆڤە عاتفییەكان! زۆر دوور نارۆین و نمونەیەكی ئاشكرا دێنینە باس لەم روەوە: سەرۆك كۆماری توركیا (داگیركارانی كوردستان) ساڵانێكە بێوەستان لە دژی كورد و خاكەكەی، چی سیاسەتی قێزەون و كاولكاری و خوێنڕێژییە ئەجەندای كارەكانێتی و بەردەوام فۆرمیلەی دەكاتە سەر كوردستان و گەلەكەی، بەڵام لە هەمان كاتدا چاوە پر فرمێسكە تیمساحییەكەی بۆ هەر مرۆڤێك كە زوڵمی لێدەكرێ لە هەر كویەكی ئەم دونیایەدا بێت ئامادەیە و دەیڕژیت.!
لەوە دژوارتر مرۆڤە بیرنەكەرەوەكانی نێو كۆمەڵگەی كوردیش، كەوتونەتە ژێر ئەو ئاشتاسێۆنە رۆحی و فكرییەی كە متۆڤە لومپەنەكانی سەردەم بەكاری دێنن، فەتوای زۆر نا مەنتق و هەڵە و پر بێئاگایی رۆژانە دەڵێن و دەكەن و دەبەن، بێئاگا لەوەی هەر جۆرە رەنگ و ئایدیا و ئەقیدەیەكبن هەمان سیادەتیان بەسەردا پەیرە و دەكرێت.
دواجار بە ئومێدین مرۆڤەكان هیچ نەبێ‌ ئەوەی روودەدات و دەكرێت بەرامبەر گەلی ستەم دیدە لە هەر جێگایەك بێت وەك خۆی ببینن و خاوەن مەبدەئبن نەك بە سیاسەتە دووجەمسەرییەكانی خوین رێژان و لومپەنانی سەردەم هەلە بخۆن و بێئاگایانە بدووێن و چەپڵە لێبدەن.

هاوشێوە

ڤیدیۆ