Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
خەندە دەنگێكی پڕ لە سۆز لە كەركوكەوە – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

خەندە دەنگێكی پڕ لە سۆز لە كەركوكەوە

ئامادەكردنی: هۆزە
خەندە كچێكە پڕ لە عەشق بۆ هونەر و كلتوری كوردی ، دەنگێكی رەسەن لە نێو گڕ و كڵپەی بابە گوڕگورەوە ئاوازێك بە گوێی عاشقانی هونەری گۆرانیدا دەچپێنێت، دەیەوێت گۆرانیە رەسەنەكانی كەركوك بەزیندوێتی بمێننەوە.
كچە هونەرمەندی گۆرانیبێژ هێندە عاشقی كەركوكە ناوی كەركوكی كردۆتە پاشگری ناوی خۆیی و لە جیاتی ناوی باوكی بەكاریدێنێ‌ و پێیدەڵێن خەندە كەركوكی، لە ئامێزی ئەو شارەدا و لە ساڵی 1978 لە دایكبووە و قۆناغەكانی خوێندنی هەر لەوێ‌ خوێندووە، دواجار بۆ خوێندنی باڵا چۆتە شاری موسڵ و كۆلێجی كشتوكاڵی زانكۆی موسڵی تەواو كردووە، ئێستا لێپرسراوی هۆبەی ڕاگەیاندنە لە بەڕێوبەرایەتی كشتوكاڵی كەركوك.
جیا لە پسپۆڕی خۆی وەك هونەرمەندێكی دیاری ئەو شارە دەركەوتووە و تاقانە كچەكەی كەركوكە كە گۆرانی دەڵێت و نیشتەجێی ئەو شارەیە، وەك خۆی دەڵێت” سەرتای دەسپێكی هونەری دەگەڕێتە بۆ ساڵی 2014 كە وەك گۆرانیبێژ دەركەوتووە”
لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ سایتی تەوار باسی كارەكانی خۆی كردوو ووتی” ئەگەرچی لە 2014 دەركەوتم و دەستمكرد بە بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكانم، بەڵام لە قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتاییەوە بەشداری زۆربەی چالاكیەكانم ئەكرد بە گۆرانی وتن ، سوربووم لەسەر ئەوەی كە ئەو خەون و ئاواتەی منداڵیم بەدی بهێنم و سوپاس بۆ خوا دوای تەواوكردنی خوێندن توانیم دەست بەكاری هونەری بكەم”.
خاتوو خەندە زۆرێك لە گۆرانیە فۆلكلۆرییەكانی وتۆتەوە بە ستایلێكی نوێ‌ و بە ئەدای تایبەتی خۆی ئەو دەڵێت” من عاشقی ئەو گۆرانیە فۆلكلۆرییانەم و پێشم خۆشە هەمیشە بەزیندوی بمێنێتەوە و خەڵك گوێگرێكی باشی هونەری جوانی كوردیبن ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گۆرانی نوێشم هەیە”.
هونەرمەند خەندە كەركوكی هەشت بەرهەمی تایبەتی خۆی هەیە و شەشیان كاری كلیپی بۆ كردووە و بڵاو كراونەتەوە و شەش گۆرانی هونەرمەندانیتری وتۆتەوە.
خەندە باسی كاری هونەری كرد لە شاری كەركوك و دەڵێت” لە ئێستادا ئەتوانم بڵێم كەركوك زۆر لە جاران باشترە و چالاكی ئەكرێت ئەگەر كەمیش بێت گرنگی خۆی هەیە و هونەر لەم شارە بەردەوامە بە هەموو بەشەكانییەوە، ئەمە بۆ خۆی جێگەی خۆشحاڵیە، بەڵام هونەرمەندی ژن كە لە بواری گۆرانی كاربكات و لە كەركوك بژی نیە تەنها منم لە ئێستادا، ئەوانیتر كەهەن لە دەرەوەی كەركوك ژیان دەكەن ، ئێمەش هەرچۆنێك بێت بەردەوامین ئەبێ خۆمان هەوڵ بدەین لەگەڵ بارودۆخەكەدا بگونجێنین”.
خەندە كەركوكی لە كاركردن بەردەوامە و پرۆژەی نوێی هەیە وەك خۆی باسی كرد تا ئێستا لە تاوێكردندایە و بڕیاری تەواو نەدراوە لەسەری و بەهیوایە بتوانێت كاری باشتر پێشكەش بكات.

هاوشێوە

ڤیدیۆ