تریفە حسن: سلێمانی
خەڵاتەكانی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە كەركوك ئاشكرا كرا و خەڵاتی شكۆمەندی بەخشرا بە ژنە شانۆكار هەوار فارس.
بە هاوبەشی هەردوو وەزارەتی رۆشنبیری عێراق و هەرێمی كوردستان خولی حەوتەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆیی شەقام لە كەركوك رێكخرا ، تێیدا خەڵاتی شكۆمەندی بۆ ئەمساڵ بەخشرایە ژنە شانۆكار و میدیاكار خاتوو هەوار فارس.
لەم بارەیەوە خاتوو هەوار سەرپەرشتیاری پرۆگرامەكانی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە كركوك بۆ سایتی تەوار ووتی” خولی حەوتەمی فێستیڤاڵی ئەمساڵمان جیاوازترە بوو لە خولەكانی رابردوو، چونكە لە مساڵدا نمایشەكانی فێستیڤاڵ خۆی لە سێ جۆر شانۆدا دەبینێتەوە، وەك (شانۆی شەقامی ناوشار و شانۆی شەقامی منداڵان و شانۆی نێو زانكۆكان)”.
هەروەها وتیشی” جگە لە بەرهەمی گروپە ناوخۆییەكانی كوردستان و عێراق چەندین لە وڵاتی دیكەوە شانۆكاران بەشداربوون”.
خاتوو هەوار فارس یەكێكە لە شانۆكارەكانی شاری كەركوك و میدیاكار لە كەناڵی گەلی كوردستان لە كەركوك. لە بواری هونەری شانۆدا كەسایەتیەكی دیاری كەركوكە و خاوەنی چەندین خەڵاتە لە بواری نواندندا.
ئەمرۆ ٥٠ ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی لەیلا قاسم تێپەڕبوو
٥٠ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢ لەیلا قاسم حەسەن لەلایەن