Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
كچە كوردیك بەجلی كوردییەوە دەچێتە سەر فەرشی سوری فێستیڤاڵی گۆوا لە هیندستان – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

كچە كوردیك بەجلی كوردییەوە دەچێتە سەر فەرشی سوری فێستیڤاڵی گۆوا لە هیندستان

رێژنە: تەوار
دیمەن زەندی كچە هونەرمەدنی كوردی شاری سنە وەك ئەكتەر لە فیلمی فارسی میلۆدی بەشداریدەكات و بەجلی كوردییەوە دەچێتە سەر فەرشی سوری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گۆوا لە هیندستان.
دیمەن زەندی كە تاكە هونەرمەندی كوردە بەشداری لە فێستیڤاڵی گۆوا كردووە رایدەگەیەنێت” كە رۆیشتنی بەسەر فەرشی سووری 54 هەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گۆوا لە هیندستاندا، باشترین كاتی ژیانم بووە، تا وەكوو جلی كوردی نەتەوەكەم بپۆشم و پیشانی بەشداربووانی فێستیڤاڵەكەی بدەم.
كچە هونەرمەند دیمەن زەندی لە ساڵی ١٩٩٠ لە دایكبووە و خەڵكی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستانە، بەشداری كۆمەڵێك فیلمی سینەمایی كردووە، كە دیارترینیان فیلمی سینەمایی ”ڕەشەبا” یە كە تێیدا ڕۆڵی كچێكی ئێزدی دەبینێ و بەهۆی نواندنەكانەكەیەوە ناوبانگێكی زۆری پەیدا كردوو لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە جلی كوردییەوە وەك ئەكتەرێك بەشداریكرد لە گەورە ترین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمایی لە هیندستان، كە وەك ئەكتەر بەشداریكردووە لە فیلمێكی فارسی بە ناوی”میلۆدی” لە دەرهێنانی( بەهرۆز سەبت ڕەسوڵ ) بەرهەمی ئێران و تاجیكستانە و بە نوێنەرایەتیی تاجیكستان بەشداری فێستیڤاڵەكەی كردووە.
بەشداریكردنی دیمەن زەندی لەم فێستیڤاڵەدا دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخساندووە كە چەند دەرهێنەری بۆڵیود پێشنیاری كاریان بۆ كردووە بۆ ئەوەی لە فیلمە هیندیەكان ڕۆڵببینێت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ