میهرەبان: هەڵەبجە
كچە شانۆكار زریان حەكیم لە فێستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی دەربەندیخان توانی بە شانۆیی باڵەخانەی ژمارە 4 ببێتە باشترین ئەكتەری فێستیڤاڵەكە.
شانۆكارانی هەڵەبجە بە شانۆیی باڵەخانەی ژمارە 4 بەشداری فێستیڤاڵی شانۆی شەقامیان كرد لە دەربەنیخان و توانیان ببنە خاوەنی سێ خەڵاتی فێستیڤاڵەكە. لەوانە خەڵاتی یەكەمی باشترین بەرهەم، خەڵاتی یەكەمی باشترین ئەكتەری كچ بۆ زریان حەكیم، خەڵاتی یەكەمی باشترین ئەكتەری كوڕ بۆ هەردی هادی، شانۆیی باڵەخانەی ژمارە 4 لە نوسین و دەرهێنانی سەربەست میرزا و نواندنی شانۆكارانی هەڵەبجە.
كچە شانۆكار زریان حەكیم دەرچووی بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەڵەبجە یەو ماوەی زیاتر لە دەساڵە لە بواری شانۆدا كار دەكات و لە ئیستادا خاوەنی چەندین خەڵاتە

