ئا /ترێ محمود
لەپرسیارێكی تەواردا :ئایا
پیشانگای کتێب یاخود بەشێوەی ئۆنلاین کتێبی ژنان دەفرۆشرێ یاخود خوێنەری کتێبی ژن هەیە؟
ڕووناک شوانی/ نووسەر و وەرگێڕ
پێموایە لەم سەردەمەی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیایەدا، ئاستی وشیاری خوێنەری کورد ئەوەی تێپەڕاندووە بیر لەوە بکاتەوە ئایا نووسەری دەقەکە ژنە یان پیاوە! ئەوی خوێنەر بەدوی دەگەڕێ دەقی جوانە. سەبارەت بە وەرگێڕانیش، زمانی وەرگیڕانە وا دەکات خوێنەر لە خوێندنەوە ماندوو نەبێت و هەست بە نامۆیی خۆی لە دووتوێی کتێبێکدا نەکات، کە لە زمانێکی دیکەوە وەرگێڕدراوە و خراوەتە بەردەستی. خوێنەری کورد شایستەی دەقی ئاست بەرز و جوانە، بە وەرگێڕانێک ئەو هەستەی بداتێ، کە بەرهەمەکەی بەردەستی بەزمانی کوردی نووسراوە، نەک زمان و داڕشتنێک لە خوێندنەوە ماندوو و بێزاری بکات. هەرکاتێ خوێنەر ئاشنای قەڵەمێکی لە ئاستی سەلیقەیدا بوو، لە هەرشوێنێک بێت کتێبەکەی دەدۆزێتەوە، گەر لە کتێبخانە و پیشانگای کتێب نەیدۆزێتەوە، لە ماڵپەڕەکانی کتێبفرۆشی، وەکو ئەمازۆن بەدوای دەگەڕێ. دیارە ئەمە یەکەمین کتێبم نییە بەو شێوەیە خوێنەر لە خۆی کۆبکاتەوە، خۆشبەختانە چەند کتێبێکم چوار یان پێنج جار چاپ کراونەتەوە و هەموویان لە فارسییەوە وەمگیڕاون، وەکو، ڕۆمانی بەشی من، باوکی
ئەو و کەژاڵ.