ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ھۆكاری دڵخۆشیم مادی نیە، بەڵكو پیشەكەمە

ئا/ترێ محمود

زۆرن ئەو ژنانەی بەھێمنی كاردەكەن. ، بەڵام كاریگەریانە توانیویانە جێی بایەخی دەورو بەرەكەیان بن، سروە محمد خاوەنی كافتریاو ڕیستۆڕانتی ڕەشماڵە لە سلێمانی ئەو دەڵێت” ڕێز بنەمای پەروەردەیە بۆیە دەمەوێ ڕێز لەوكەسانە بنێم كە شایستەن” ھەموو مرۆڤێك لەبەردەم ڕوخان و سەركەوتندایە نابێت كە ھەنگاوێكت نا ، ھەنگاوی دووھەم ڕابوەستی، واتە نابێت بترسی و چاوەڕێی كەسبیت تادەستت بگرێ ، بەڵكو لەكاركردندا دەبێت خۆتبیت. بەتایبەتی بۆ ڕۆژگاری ئەمڕۆ كە كۆمەڵگە تێڕوانینی گۆڕاوە بەرامبەر بە ژن.. ژنانیش ھەنگاوی باشیان ناوە لەپێناو باشتركردنی دۆخی دارای خۆیان و خانەوادەكەیان ئەگەر كەمیش بێت ، بۆیە ھەندێ جار واپێویست ئەكات مرۆڤ یاخی بێت ، یاخیبوونێكی وا كە دژی .كۆمەڵ نەبێت لەپێناو پیشەكەی و گەیشتن بە خەونەكەی بێت
ئەو دەڵێت” دایم دڵم خۆشە نەك بۆ مادەو ماڵی دنیا ، بەڵكو لەپێناو پیشەكەم و ئەوكارانەی دەیكەم ” ڕەشماڵ تەنیا كافتریاو ڕیستۆرانت نیە بەڵكو بەردەوام كۆڕو سیمینار و ڕێزلێنانی تیا ئەنجام ئەدرێت،بەتایبەتی بۆ ئەوژنانەی پێشتر ئاوڕیان لێنەدراوەتەوە وشایستەی ئەو ڕێزلێنانەن وەك دایكی شەھید وجێماوانی ئەنفال ونابیستان و نابینایان ،ئەگەرچی ئەوان نابیستن ، نا بین بەڵامم دڵخۆش ئەبن بەو بەسەركردنەوەیە، بۆیە پێیوایە دڵسۆزی و ھاوكاری یەكێك لەسیفەتە جوانەكانی مرۆڤە ،جگە لەكارەكانی دایكایەتی بۆ پێنج منداڵەكەی دەكات وھاوكاریان ئەبێت بۆ ھێنانەدی خەونەكانیان، یەكێك لەمناڵەكانی پڕۆژەیەكی نوێی بەپاڵپشتی دایكی ئەنجامداوە بە ناوی نۆرتسلان كەپڕۆژەی ئەسپ سواری و ماتۆڕ سوارییە لەدەرەوەی شار
سروە محمد یەكەم ژن و دوا ژن نیە كە خاوەنی كارو پیشەی خۆی بێت لەكوردستان
بەتایبەتی ئەودەروازەیە كراوەتەوە لەبەردەم ژنان كەببنە خاوەن سەرمایەكی خۆیان و زاڵبون بە سەر تەنگەژەكانی ژیاندا.

هاوشێوە

ڤیدیۆ