گوڵزار فرج
ئەو كچ و ژنانەی بیر نەچوونەوە، لە یادەوری نیشتمانێكدا مانەوە و باجێكی گەورەیان وەرگرت، هەم بە ژیانیان و هەم بە ڕۆحیان.
ڤینۆس فایەق بە وشە پاڵەوانی نێو زیندانەكانی دروست نەكرد، ئەوان خودی خۆیان پاڵەوانی ڕۆژە سەختەكان و ناهەموارییەكانی میللەت بوون، نەهامەتیەكانی كوردی بە گشتی و ژن بە تایبەتی لە نێو زیندانیەكانی ئەوكاتەی ڕژێم باسدەكات.
دەست دەخاتە سەر برینە ساڕێژ نەكراوەكان، چیرۆكی ئەم ڕۆمانە پاڵپشتە بە چیرۆكێكێ راستەقینە، بەڵام بە هەندێ دەستكارییەوە و نمونەی قوربانی و بە سەرهاتی ژنانی میللەتێك، كە دەیان و سەدانیان لە سەردەمی ڕژێمدا سوكایەتیان پێكراوە و باجێكی گەورەی كوردبونی خۆیان داوە.
لەم ڕۆمانەدا نوسەر باسی چەندین سامان و ساكارەكان دەكات و گرتن و ئەشكەنجەدانیان لەسەر خاكپەرستی و خۆ فیداكردن بۆ خاك ، دواتر لە سێدارەدانیان و گڕێكی لە دەرونی باوكان و دایكانیان بەر دەدا، بارانی هەموو هەورەكانی سەر رووی زەوی دەرەقەتی ئارامكردنی دڵیانی نەدەهات، ئاخر زیندانیەكانی ژێر دەستی ڕژێم ئەو كوردە رەسەنانە بوون، كە لە بنیاتنەری خاك و شار و وڵات بەشدار بوون، هەرچەند كۆیلەی ژێر دەستی ڕژێم بوون، بەڵام نەیان دەویست منداڵی كۆیلە بخەنەوە.
ئەوان لەسەر بیر و باوەڕێك بوون دەیانگوت دەبێت وڵاتێكی ئازاد بۆ نەوەیەكی ئازاد بەجێبهێڵین، ئەوان عەشقیان بۆ وڵات تێروانین بوو بۆ زۆرێك لە ماناكانی ژیان، ئەوان دروستكردنی منداڵیان كاتێك بە ئەزموونێكی سەركەتوو دەزانی كە لە ئەوینێكی نێوان دایك و باوكانەوە دەسپێبكات، ئەوكاتە منداڵ دەتوانێ دڵسۆزی بۆ خاك و وڵات، هێنانی مناڵێك بۆ دونیا ئەمەیە دڵسۆزی ئەمەك ئەبەخشێ بە نیشتمان، نەك لە كاتی زیندانی كردنی كوڕان و كچانی شۆڕشگێر و دەست و قاچ بە ستنیان دواتر دەستدڕێژی كردنە سەریان .
خاتوو ڤینۆس فایەق نوسەری ئەم رۆمانە خاوەنی نۆ بەرهەمی كۆمەڵە شیعریە، سێ دیوانی هاوبەش بە زمانی هۆڵەندی لەگەڵ چەندین شاعیری عێراقی، وەرگێڕانی سێ دیوانە شیعر لە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی و بەهەمان شێوە لە كوردییەوە بۆ هۆڵەندی وەرگێڕاوە و خاوەنی سێ كتێبی ڕۆمانە، كە چەندین وردەكاری و چەمكی چاكسازی لە كوردستان ، ڕیفۆرم و باڵی ڕێفۆرم، تا قانەترین كچی خودا، ڕۆمانی نزا ئەستێرە، تازەترین كتێبی چاپكراوی نوسەرە، لە رووئیاو تێروانین و ئەو كارەكتەرانەی لە ڕۆمانەكەدا باسكراوە و ئەزموونی ئەوانی بینیوە.
نوسەر گەشتۆتە ئەو راستیەی كە خۆشەویستی لەو سەردەمی ژێر دەستی ڕژێمەدا وەك ئامێرێكی چەلۆ وابوە و ژێكانی بچرابن كە كچان و كوڕانی ئەو كاتەی لێبێ بەشبون، هەروەك چۆن چۆن لە ئازادیش بێبەشبوون