دادگای ئێران سزای 74 قامچی بەسەر ڕۆیا حیشمەتی، كچە كوردی خەڵكی شاری سنە و دانیشتووی تاران، سەپاندوو لە خانەی دادیی ناوچەی 7ی تاران جێبەجێ كرا.
ڕۆیا حیشمەتی، كچە كوردی خاوەن ئیرادە و هێز، لە پێگەی ئینستاگرامی خۆی چیرۆكی كاتی جێبەجی كردنی سزاكەی گێرایەوە و لە كەمترین كاتدا روكاری زۆرێك لە ئەكاونتەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی داگیركرد.
رۆیا دەگێڕێتەوە: “لە كاتی چوونە ژوورەوە كە تێپەڕبووین لەچكەكەم لابرد، چووینە ناو هۆڵەكە. دەنگی هاوار و گریان لە قادرمەكانەوە دەهات، كە خەریك بوون كەسێكیان دەبردە خوارەوە بۆ جێبەجێكردنی سزا، ڕۆیشتین بۆ لقی یەكی جێبەجێكەرانی سزاكان. فەرمانبەری ئەو لقە وتی ” لە چكەكەت لەسەر بكە تا كێشەت بۆ دروست نەبێت.” بە ئارامی و لەگەڵ ڕێزەوە پێم گوت هاتووم تا بە هۆی ئەو بابەتەوە قامچیم لێبدەن، لەسەری ناكەم، پەیوەندییان كردوو فەرمانبەری جێبەجێكردنی سزاكە هاتە سەرەوە، ئەویش وتی “لە چكەكەت لە سەر بكە و بە دوای مندا وەرە. وتم لەسەری ناكەم. وتی “لە سەری ناكەی؟! بە شێوەیەك قامچیت لێدەدەم كە بزانی لە كوێی. دۆسیەیەكی تازەت بۆ دەكەمەوە تا بۆ 74 قامچیی دیكەش میوانی ئێمە بیت”. دیسان لە سەرم نەكرد. ڕۆیشتینە خوارەوە چەند كوڕیان گرتبوو سزایان ئەدا بە هۆی خواردنەوەی شەراب خواردنەوەوە. دیسان پیاوێك بە تووندی وتی “مەگەر ناڵێم لەچكەكەت لەسەر بكە” لە سەرم نەكرد. دوو ژنی چارشێو بەسەر هاتن و لە چكەكەیان كێشا بە سەرمدا. دیسان لامبردوو ئەو كارە بۆ چەند جار دووپات بوویەوە. لە پشتەوە كەلەپچەیان كردە دەستم و دیسان لەچكەكەیان دا بە سەرمدا.
درگا ئاسنییەكەیان كردەووە، دیواری ژوورەكە لە چیمەنتۆ دروستكرابوو، لە بنی ژوورەكەدا تەختەخەوێك هەبوو، كە دەستبەند و پێ بەندی ئاسنی لە هەردوو لای جێگاكەدا هەبوو. ژوورێكی ئەشكەنجەدانی سەدەی ناوەڕاستیی بوو. دادوەر پرسیاری كرد: “تۆ باشیت خانم؟ كێشەت نییە؟” وەك ئەوەی بوونی نەبێت وەڵامم نەدایەوە، وتی” لەگەڵ تۆمە خانم.. جارێكی تر وەڵامم نەدایەوە.
جەلادەكە وتی:” پاڵتۆكەت داكەنە”. پاڵتۆ و لە چكەكەم لە بنی كانڤاسی ئەشكەنجەكەدا هەڵواسی، وتی: “لەچكەكەت لەسەر بكە”. وتم: نایكەم، قورئانەكەت بخەرە ژێر قۆڵتەوە و لێم بدە. ژنەكە هات و وتی: “تكایە سەرسەخت مەبە و لەچكەكەی بەسەر سەرمدا ڕاكێشا. پیاوەكە لە نێوان ئەو كۆمەڵە قامچییەی كە لە پشت درگاكە بوون قامچییەكی پێستی ڕەشی هەڵگرت. دوو دەور لە دەوری دەستی ئاڵاند و هات بەرەو لای تەختەكە. دادوەرەكە گوتی “زۆر بە تووندی لێی مەدە”. جەلادەكە دەستی كرد بە لێدانی شانەكانم، پشتم، چەناگەم، ڕانەكانم، قاچەكانم، سمتم،..جارێكی تر ژمارەی لێدانەكانم نەژمارد و لە ژێر لێوەوە دەمخوێند « بە ناوی ژن بە ناوی ژیان، بە ناوی ئازادی، هەڵدرا جلی كۆیلایەتی.. ئێمەش شەوەزەنگمان دەگاتە بەیان، هەموو تازیانەكان دەبنە تەورداس!.
كە تەواو بوو وام دەرخست كە هیچ ئازارێكم نەچێشتووە، چوومە سەرەوە بۆ لای ئەو دادوەرەی كە حوكمەكەی جێبەجێ كرد، لە دەرگاكەم داو لە چكەكەم لەسەرم لابرد ژنە چارشێو بەسەرەكە وتی: “تكایە لە چكەكە بكەرەوە سەرت”!
دادوەر وتی: ئێمە خۆمان بەم مەسەلەیە دڵخۆش نین، بەڵام دەستوورە و دەبێت جێبەجێ بكرێت، وەڵامم نەدایەوە. وتی: “ئەگەر بتەوێت بە شێوازێكی تر بژیت، دەتوانیت بڕۆیتە دەرەوەی وڵات. گوتم: ئەم وڵاتە بۆ هەمووانە.
وتی: “بەڵێ، بەڵام دەبێت یاسا پەیڕە و بكرێت. وتم: با یاسا كاری خۆی بكات، ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرخۆدانمان. ” لە ژوورەكە هاتمە دەرەوە و جارێكی تر لە چكەكەم فڕێ دا”..
ئەمرۆ ٥٠ ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی لەیلا قاسم تێپەڕبوو
٥٠ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢ لەیلا قاسم حەسەن لەلایەن