Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
سارا تەڵایی ژنێك لێوان لێو لە هونەر و جوانی – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

سارا تەڵایی ژنێك لێوان لێو لە هونەر و جوانی

شەونم محەمەد
سارا تەڵایی كچە هونەرمەندی خاوەن بەهرە و دەوڵەمەند بە چەندان هونەری ناوازە لە رۆژهەڵاتی كوردستان. خاوەنی تەكنیكێكی تایبەتە لە بواری هونەریدا و بە زمانێكی جیاوازی مەعریفی رووبەرووی ژیان بۆتەوە.
خاتوو سارا تەڵایی لە ساڵی 1986 لە شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە دایكبووە. قۆناغەكانی خوێندنی لە تاران و مازندەران تەواو كردووە، دەرچووی كۆلێجی هونەرە جوانەكانە لە زانكۆی پەردیسی تاران و پیشەسازی دار و كاغەز لە مازندەران، خاوەنی بڕوانامەی دوكتۆرایە لە بەشی شێوەكاری.
فێرگەی هونەری شێوەكاریی ژیواری هەبووە لە رۆژهەڵاتی كوردستان، ماوەی شەش ساڵە مامۆستای ڕاهێنانی هونەری و سەرپەرەشتیاری بەشە هونەرییەكان بووە، لە دزگای ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان بۆ پەرە پێدان و گەشە پێدانی ڕۆشنبیری.
سارا ماوەی 17ساڵە لە بازنەی هونەریدا خەریكی چالاكی و بەرهەمهێنانی كاری هونەرییە. لە 90 پیشانگەی شێوەكاری هاوبەش بە شداری كردووە و چەندان پیشانگەی تایبەتی هەیە. جیا لە پیشانگە هونەرییەكانی چوار پەرتوكی هونەری و میژووییە هەیە لە وانە ( هونەری نەخشاندن، زانستی نەخش و ڕەنگ، گرافیك، چاپی دەست و جۆرەكانی كورد لە نەخشی ئاسەواردا).
هونەرمەند سارا تەڵایی باس لەوە دەكات كە ئەو لە بواری هونەری شێوەكاریدا خاوەنی ستایل و تەكنیكی تایبەتی خۆیەتی. لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ سایتی تەوار خۆی ووتی: “خاوەنی تەكنیكی تایبەت بە خۆمم لە بەشی شێوەكاری و ڕەنگەكان خۆم دروستیان دەكەم. هەروەها سایت و یوتوبی تایبەت بە تەكنیكی كارەكانم داناوە، زیاتر لە هونەری شێوەكاری لە مەجالی مۆسیقا، بەشی بەرد و گەوهەرەكان، گرافیك، چاپە دەستییەكان، شیعر، توێژینەوەی مێژوویی و نوسینی مەنهەجی هونەری و پەیكەرەسازی كار دەكەم .ئەو هونەرانەشم بە شێك لە ژیانی رۆژانەی خۆم داناوە.”
لە پاڵ هونەرەكەیدا دوكتۆرە سارا وەك چالاكوانێكی بواری ماف و ئازادییەكانی ژنان كاردەكات و دەڵێت: “كارم بۆ گەڕاندنەوەی شكۆی ژن و مافی یەكسانیخوازی ژنان و داكۆكی لە مافە سەرتاییەكانی ژنانە. هەروەها ئەوەی كە ژنیش بتوانێ وەك پیاو لە كۆمەڵگەدا خاوەنی هەڵوێست و بوونەوەرێكی ئازاد و سەربەست بێت. بتوانێ خۆی لە ناو ئاڵۆزییەكانی ژیان ڕزگار كات و پشت بە بوونیەت و تواناكانی خۆی ببەستێت، تا بە پەروەردەی بیرمەندانەی منداڵەكانیان داهاتووی كوردستان زیاتر لە ڕابردوو بگەشێننەوە و جیلێكی ڕۆشنبیر بەرهەم بێنن.”
سارا پێی وایە تا ژنان دووربن لە پەروەردەی جوانی هونەری رێگرییەكان لە بەردەم ئازادبوونی ژنان زیاتر دەبێت ئەو دەڵێت: “ڕێگرییەكانی بەردەمی ژنان لە كۆمەڵگەی كوردی بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرن. هەموو ئەوانەش دەگەڕێتەوە سەر بارگرانی ژیان و دوور بوونمان لە پەروەردەی جوانی هونەری و ئایدیا جیاواز و فرەڕەنگبوون، هەروەها نەریتی پیاوسالاری حاكم لە كۆمەڵگەدا و بەكەم گرتنی ڕەگەزی ژن و تواناكانیان، هەموو ئەوانە هۆكارن بۆ ئەوەی ژنان لە چوارچێوەی داخراوی ماڵەكاندا خۆیان حەشار بدەن و ترسیان لە ڕوبەڕوبوونەوە و هەڕەشەكانی كۆمەڵگە هەبێت، بەڵام لە ئێستادا شۆڕشی ژن و ژنانی ئازاد توانیویانە تا ڕادەیەك ئەو بەربەستانە نەهێڵن و كەمێك پشوو درێژتربن، لە كۆمەڵگەدا و هاوشانی پیاوان خەباتی خۆیان بنوێنن”.
دوكتۆرە سارای هونەرمەند “رایی وایە كە ژنانی هونەرمەند و دەستڕەنگین، بە باوەڕ بە خۆبوون و تواناكانی خۆیان دەتوانن ڕێگە ئەستەمەكانی ژیان ببڕن و بە داهێنان و تێكۆشانی بێوچان لووتكەی سەركەوتن ببەزێنن”.
هەروەها ووتی” ژن هەر وەك چۆن لە ڕیشەوە ئافرێنەرە، كەواتە دەتوانێ بە كەڵك وەرگرتن لە پەروەردەی تەندروست، داهاتوویەكی گەش بە ماڵ و خێزان و كۆمەڵگەی كوردەواری ببەخشێت و لە جیهاندا وەك هەمیشە ببنە نمونەی ژنایەتی بوێر و ئازا و چاو نەترس”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ