Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

نوێنەرایەتی ژنان لە عیراقدا – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

نوێنەرایەتی ژنان لە عیراقدا

نوسینی: هاوژین شكور
بە پێی دەستووری عیراق، كەمترین نوێنەرایەتی ژنان لە ئەنجومەنی نوێنەراندا دیاریكراوە كە لە 25 ٪ كەمتر نەبێت،
ژنان مافی ئەوەیان هەیە بەشداری بكەن لە بونیاتنانی كۆمەڵگەیەكی مەدەنی، بۆ نموونە بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن یەكێكە لەو بوارە گرنگانەی كە ژنان دەتوانن بەشداری كاریان هەبێت و رۆڵی بەرچاو بگێڕن لە رێگەی خۆ پاڵاوتن و دەنگدان لە هەڵبژاردنەكاندا. ئەمەش دەرفەتێكە بۆ ژنان بۆ ئەوەی لە بوارە جیاجیانی پرۆسەی سیاسی خزمەت بكەن و دەنگیان ببیسترێت. برەو دان بە مافی ژنان بۆ بەشداری سیاسی هەنگاوێكی پێویستە بۆ گەیشتن بە یەكسانی جێندەری جیهانی و حوكمڕانی دیموكراسی.
بەڵگەی زۆر هەیە كە بەشداریكردنی ژنان لە سیاسەتدا سوودێكە زۆری هەیە، هەم بۆ كۆمەڵگە و هەم بۆ دەستە بەركردنی مافەكانی ژنان و هەم بۆ ئاشتی و سەقامگیری فراوانتر. بەڵام هەندێك جار نایەكسانی جێندەری و جیاكاری لە كۆمەڵگە و لە سیاسەتدا كاریگەری نەرێنی لەسەر بەشداریكردنی ژنان لە هەڵبژاردنەكاندا هەیە، چ وەك دەنگدەر و چ وەك كاندید. ژنان زۆرجار ڕووبەڕووی ئاستەنگی كۆمەڵایەتی، جەستەیی، دەروونی، ئابووری و كولتووری دەبنەوە، كە ڕێگری لە مومارەسەی تەواوی مافی بەشداریكردنیان دەكەن و زۆرجار تووشی هەڵاواردن و توندوتیژی دەبن.
پرۆسەی هەڵبژاردن دەتوانێت بە چەندین شێوە پشتگیری لە بەشداری سیاسی ژنان بكەن، بەڵام ڕەنگە ڕێوشوێنی تایبەت پێویست بێت بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكانی جیاكاری جێندەری. هەرچەندە دانانی كۆتای ژنان لە یاسای هەڵبژاردن یەكێكە لە رێگاكانی دڵنیابوون لە بەشداری ژنان و تێپەڕاندنی ئاستەنگی نایەكسانی جێندەری، بەڵام هێشتا دوورین لە بەشداری بەرفراوان ئامانجی یەكسانی جێندەری. چونكە كۆتا تەنیا لە پارلەمان بەرجەستە بووە و نەگەیشتووەتە ئاستەكانی دیكەی حوكومڕانی وبەڕێوەبردن.

بەپێی راپۆرتێك كە نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هاوكاریی عێراق (یونامی) بڵاویكردۆتەوە، عێراق پلەی حەفتاهەمینی جیهانی بەدەستهێناوە لە ڕووی نوێنەرایەتیكردنی ژنان لە پەرلەماندا.
جگە لەوەش لە كاتێكدا ژنان لە دوای ساڵی 2003وە هەندێك پۆستی بڕیاردانیان لە حكومەتی عێراق وەرگرتووە، بەڵام هێشتا ژنان هیچ پۆستێكی گرنگی ڕاستەقینەی سەرۆكایەتی یان جێبەجێكردنیان بەرنەكەوتووە.
ئەمەش نمونەی ئەو داتایانەت كە ئەو راستیە دەسەلمێنێت
لە هەڵبژاردنی ساڵی 2005دا سیستمی كۆتای ژنان بەپێی یاسای ژمارە یەكی ساڵی 1992ی هەمواركراو ئاماژە بە دیاریكردنی رێژەیەك بۆ ژنان دەكات كە لە 30 ٪ كەمتر نەبێت. هەروەها بەشداریی ژنان بە درێژایی پێنج خولی پەرلەمان، بریتین لە:-
لە خولی یەكەمی پەرلەماندا شەش ژن ‌و 99 پیاو پەرلەمانتار بوون، خولی دووەم 27 ژن ‌و 84 پیاو پەرلەمانتار بوون، خولی سێیەم 39 ژن ‌و 72 پیاو پەرلەمانتار بوون، خولی چوارەم 34 ژن ‌و 77 پیاو پەرلەمانتار بوون، خولی پێنجەم 34 ژن ‌و 77 پیاو پەرلەمانتاربوون، نزیكترین داتا لێمانەوە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانە كە كۆی گشتی دەنگی شەش قەوارەی سەرەكی، «پارتی، یەكێتی، گۆڕان، بەرەو ئیسڵاح، كۆمەڵ، نەوەی نوێ‌، یەك ملیۆن ‌و 508 هەزار ‌و 928 دەنگ بووە، لەو رێژەیەش 272 هەزار‌ و 892 دەنگ بەر ژنان كەوتووە، كە رێژەی 15 % ی كۆی دەنگەكانە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ