Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

تاقانە دەف ژەنەكەی هەڵەبجە: “ئامێری دەف لە كەسایەتیمەوە نزیكە” – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

تاقانە دەف ژەنەكەی هەڵەبجە: “ئامێری دەف لە كەسایەتیمەوە نزیكە”

میهرەبان: هەڵەبجە
لە ئیستادا زۆرێك لە ژنان و كچان هەن كە لە كایە جیاوازەكانی هونەریدا كاردەكەن, بەڵام لە هەڵەبجە خاتوو ئیمان تاقانە كیژەكەی شارە كە بە عەشقەوە لەگەڵ دەفەكەی جێگە دەستی لە زۆربەی كاروچالاكیەكاندا دەبینرێت.
‎كچە هونەرمەندی دەف ژەن ئیمان قادر دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە و لە سالی ٢٠١٠ دەستی بە ژەنینی ئامێری دەف كردووە لە دیدارێكی تایبەتدا لە بارەی دەفەكەیەوە بۆ سایتی تەوار وتی: “‎ئامێری دەف ئامێرێكی پڕ دەنگ و جوڵەیە و لە كەسایەتیمەوە نزیكە، زۆر لەگەڵی ڕێك و ئارامم.”
دەربارەی پرۆژە و كاری نوێی ئیمان دەڵێت:” لە ئێستادا خەریكی فێربوونی ئامێری نوێم و ئەمانەوێت لەگەڵ هاوڕێیانی گروپەكەم « گروپی میوزیكی باڵامبۆ » زنجیرە كۆنسێرتێك ئەنجام بدەین.”
‎ئیمان خەونی زۆری هەیە لە بوارەكەی خۆیدا وەك خۆی وتی:” من ویستی گەورەم بۆ فێربوون و كاركردنی زیاتر هەیە و هیوام هەیە كە بتوانم لە داهاتوودا بگەمە ئەو ئامانجەی كە دامناوە، هەرچەندە بۆ ئێستا بە ڕادەیەكی باش گەیشتوم، بەڵام چاوەڕوانی زیاترم لە خۆم هەیە.”
خاتوو ئیمان لە ڕووی هونەرییەوە زۆر وابەستەی هەڵەبجەیە و رایی وایە كە هەڵەبجە بۆ ئەو دایكە ئیمان دەڵێ:”هەمیشە دووری لە هەڵەبجە ئەو هەستەم پێ ئەیات كە لە باوەشی دایكم دورم بە هیوام كچانی ئێمە بە شوێن بەهرە و تواناكانیان بڕۆن و پەرەی پێبدەن،هەرگیز لەو ئامانجەی هەیانە نەكشێنەوە و بەهێزبن.”

هاوشێوە

ڤیدیۆ