دایک دایک مەزنترین و بەنرخترین شتە لە گەردووندا .. باوەشی دایک یەکەم نیشتیمانی منداڵە . دایک سونبلی ژیانە .. هێمای خۆشەویستی و بەخشین و قوربانیدانیەکی بێ سنوورە.
یەکەم خوێندنگای مرۆڤایەتییە هەموو مرۆڤەکان خوێندکاری ئەو خوێندنگەیەنن …
دایک بونەوەرێکی بەسۆز و میهرەبان وخۆشەویستی خێزانە دەبینین ودەزانین کە چەند هیلاک و ماندووە لەپێناوی بەخێو کردن و پەروەردە و پێگەیاندن و ئامادەکردنیان بە بەرزترین ڕەوشتی چاک و کاروکردەوەی جوان بۆ ناو کۆمەڵگا وەک دەزانین بەهەشت کە بە ڕازاوەترین و خۆشترین شوێن دادەنرێ لەژیر پێی دایکە ، کەواتە دایک بەشێوەیەکی گشتی میهرەبانی و سۆز و خۆشەویستی و وزە و توانا و جوانی دەبەخشێ بەمرۆڤایەتی چونکە ئەوکەسانەی پێکەوە ژیان و مرۆڤ دۆستی و کار و رەفتاری جوانیان دەوێ و داوای ئەوسۆز ومیهرەبانیە لەمرۆڤایەتی دەکەن ناخیان پڕە لە خۆشەویستی و هاوکاری و ئامێزی گەرمیان هەموو کات ئامادەیە بۆ ڕوڵەکانی، ئەمەش دەبێتە هۆی ئارامی و ئاسودەی و حەسانەوە لە باوەشی گەرمی دایک .
دایک خۆراگر و بێدەنگ و ئارامە لەبەرامبەر ئەوتوندوتیژی و نادادپەروەریەی کە بەرامبەری دەکرێ لەپێناوی ڕۆلەکانی تاکو خێزانەکەی هەڵنەوەشێتەوە ومنداڵ پەرتەوازەو لیکنەترازین کەواتە دایک بەمانا ڕاستیەکەی دایکایەتی خۆی ون ناکات
عائیشە عبدالحکیم محمد