ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

کۆیلە بوون کارێکی مەترسیدار وناشیرین وشەرمەزارییە

کۆیلە بوون کارێکی مەترسیدار وناشیرین وشەرمەزارییە ، گەرکۆیلەی دەسەڵات بیت یان هاوسەربێت یان ریکخراوبیت یان کۆیلەی هەرتاقم وگروپێک بیت کەدوژمنی خۆت وگەل ونیشتیمانە.
کۆیلایەتی وابەستەی هەموو سەردەمەکانەو لەگەڵ ڕەوتی کۆمەڵگەدا هەنگاودەنێت…
ڕاستە مرۆڤ کەسێکی شەرەنگێزە تەقریبەن، بەڵام کە لەدایک دەبێت زۆرئازادە دەیەوێ بەئازادی چێژ لەخۆشی وناخۆشی ژیان وەرگرێ مرۆڤ دەیەوێ بەئازادی بخوینێ کار بکات ژیان پێک بهێنی سەرکەوتوبێت سود لەسەرکەوتنەکانی وەرگرێ ببێت بەکەسێکی خاوەن کەسایەتی باش وهاوکار ودلسۆز بۆ مرۆڤایەتی و مرۆڤ دۆستی ئیتر بۆ کۆیلە بیت کەواتە کۆیلەبوون خەونی ئەومرۆڤانەیە کەنایانەوێت ئازادبن و بەها مرۆڤایەتیەکان ڕەت دەکەنەوەو تەنها دەیانەوێت بژین. خاڵی جەوهەری دروست بوونی کۆیلە دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی مرۆڤەکان لەنێو ژیانی کۆمەڵایەتی وسیاسیداو نایەوێت ڕووبەووی مل ملانێ بێتەوە…
وەعەقڵ گەورترین سامانە لەژیانی مرۆڤ
عەقڵ وات لێدە کات کەلێهاتو بوێرو ئازاو به جەرگ بیت بەرگری هەمووناخۆشیەکان بگریت وبیرکردنەوەکانی ژیانی کارکردن رۆشنبیرانە و ژیرانە بێت بتوانین زاڵ بین بەسەر هەموو تەنگ وچەڵەمەکانی ژیان و نەبینە کۆیلە

عائیشە عبدالحکیم محمد

هاوشێوە

ڤیدیۆ