Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
عه‌بیر موسا دایکى خۆپیشانده‌ران – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

عه‌بیر موسا دایکى خۆپیشانده‌ران

عه‌بیر مووسا سه‌رۆکی پارتی ده‌ستووری ئازاد له‌ تونس، که‌ پارتێکى چه‌پڕه‌وه‌‌و له‌سه‌ر بنه‌ما هزرییه‌کانی مارکس دامه‌زراوه‌‌و کار بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و چه‌سپاندنی حوکمی ده‌ستوور ده‌کات، عه‌بیر ئه‌و ژنه‌ی کاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌ڵگیرساندنی خۆپیشاندان‌و ناره‌زایه‌تییه‌کانی تونس، که‌ به‌دایکى خۆپیشانده‌ران ناسراوه‌‌و رکابه‌رێکى سه‌رسه‌ختى ئیخوان موسلمینى تونسه‌‌و سه‌رقافڵه‌ى سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌ران‌و ناڕازییه‌کانى وڵاته‌.

عه‌بیر موسا
له‌ 15ى ئازارى 1975 له‌تونس له‌دایکبووه‌، باوکى له‌ئاسایشى نیشتمانى تونس کاریکردووه‌‌و دایکى مامۆستا بووه‌، بڕوانامه‌ى ماجستێرى له‌یاسادا هه‌یه‌‌و خاونى بڕوانامه‌یه‌ له‌بواره‌کانى ئابوورى‌و یاساى کار، پارێزه‌ره‌‌و ئه‌ندامى سه‌ندیکاى پارێزه‌رانى تونس بووه‌، هه‌روه‌ک جێگرى سه‌رۆکى شاره‌وانى ئاریانه‌‌و سه‌رۆکى لیژنه‌ى دادوه‌رى‌و ئه‌ندامى مونته‌داى نیشتمانى پارێزه‌ران له‌کۆمه‌ڵه‌ى ده‌ستورى دیموکراتى‌و کۆمه‌ڵه‌ى تونسى بۆ قوربانیانى تیرۆر بووه‌.
ساڵى 2010 بۆته‌ جێگرى سکرتێرى گشتى ژنان له‌ کۆمه‌ڵه‌ى ده‌ستورى دیموکراتى، دواى روخانى رژێمه‌که‌ى زه‌ین ئه‌عابدین بن عه‌لى‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵه‌ى ده‌ستورى دیموکراتى، له‌ساڵى 2011 که‌ ئه‌م وه‌ک پارێزه‌رێک دژى ئه‌و رژێمه‌ بوو، په‌یوه‌ندى کرد به‌بزوتنه‌وه‌ى ده‌ستورى که‌ حامید ئه‌لقه‌روى سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشووى تونس دایمه‌زراند، له‌ (13ى ئابى 2016) دا عه‌بیر موسا ده‌بێته‌ سه‌رۆکى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌‌و ناوه‌که‌ى له‌ بزوتنه‌وه‌ى ده‌ستورى بۆ پارتى ده‌ستورى ئازاد ده‌گۆڕێت.

مانگرتن له‌ناو پارله‌مان
ساڵى 2020 فراکسیۆنى پارتى ده‌ستورى ئازاد که‌ 16 ئه‌ندامن به‌سه‌رۆکایه‌تى عه‌بیر موسا، له‌دژى سیاسه‌ته‌کانى راشد ئه‌لغه‌نوشى سه‌رۆکى پارله‌مان، مانگرتنیان له‌ناو پارله‌مان راگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌ک که‌ له‌دانیشتنى پارله‌مانى رۆژى 20ى حوزه‌یرانى 2020 ‌و له‌کاتى ده‌ستپێکى دانیشتنه‌که‌دا که‌ ته‌رخان کرابوو بۆ راگه‌یاندنى ستراتیژییه‌تى نیشتمانى حکوومه‌ت بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى، عه‌بیر موسا‌و هاوکاره‌کانى نه‌یانهێشت سه‌رۆکى پارله‌مان قسه‌ بکات‌و به‌هوتاف کێشان‌و دروشم وتنه‌وه‌ى (نا بۆ تیرۆر له‌ پارله‌ماندا) پشێویان نایه‌وه‌.

له‌ناو پارله‌مان لێیده‌درێت
له‌یه‌کێک له‌دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانی تونسدا، کاتێک عه‌بیر موسا قسه‌ ده‌کات، په‌رله‌مانتارێکى پیاوى فراکسیۆنی که‌رامه‌ی ئیخوان موسلیمین ده‌چێته‌ به‌رده‌مى عه‌بیر موسا‌و هێرش ده‌کاته‌ سه‌رى‌و ده‌کێشێت به‌ناو ده‌میدا، دواتر هاوڕێ‌ په‌رله‌مانتاره‌کانی له‌یه‌کیان جیاده‌که‌نه‌وه‌.
دواى ئه‌و رووداوه‌ش نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان له‌و وڵاته‌ رایگه‌یاند ده‌بێت ئه‌م توندوتیژیه‌ سیاسیه‌ دژ به‌ ژنان کۆتایی پێبهێندرێت.

ئارنو بیراڵ، نوێنه‌ری نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان له‌تونس، له‌به‌یانامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند: نیگه‌رانین توندوتیژییه‌کان به‌رامبه‌ر به‌ په‌رله‌مانتار عه‌بیر موسا تادێت زیاد ده‌بێت، ئێمه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان به‌رامبه‌ر هه‌ر کارێکی توندوتیژی سیاسی ده‌وه‌ستینه‌وه‌ که‌ به‌رامبه‌ر به‌ ژنان ئه‌نجام بدرێت، چ جه‌سته‌یی بێت یان زاره‌کی، ئه‌مه‌ پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر دیموکراسی ژنان.

سیخورى کردن
نه‌یاره‌کانى عه‌بیر موسا پێیان وایه‌، ئه‌م ژنه‌ پارله‌مانتار‌و سه‌رۆکى حیزبه‌ کار‌و ئه‌جێندارى ده‌ره‌کى له‌ناو تونسدا جێبه‌جێ‌ ده‌کات‌و سیخوڕى بۆ وڵاتى ئیمارات ئه‌کات، له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه‌ پشتگیرى سیاسى‌و مادى‌و مه‌عنه‌وه‌ى ده‌کرێت.

خه‌ڵات ده‌کرێت
به‌هۆى هه‌ڵوێسته‌کانى له‌دژى توندوتیژى‌و گه‌نده‌ڵى‌و تیرۆر‌و وه‌ک کاری پسپۆڕانه‌ی خۆی له‌به‌رامبه‌ر که‌یسه‌ گشتییه‌کانی توندوتیژی و تیرۆر له‌ناوخۆی تونس‌و ڕۆڵی له‌کۆمه‌ڵگه‌‌و جێبه‌جێکردنیدا، ئه‌نجوومه‌نى ژنانى عه‌ره‌ب خه‌ڵاتى نێوده‌وڵه‌تى ژنانى عه‌ره‌بى پێده‌به‌خشن.
ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌رزترین خه‌ڵاته‌ بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بیو بۆ یه‌که‌مجار له‌ساڵی ٢٠٠٤ له‌ ژێر سه‌قفی یه‌کگرتنی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیدا ده‌ستی پێکرد.

هاوشێوە

ڤیدیۆ