بەیان ئیبراهیم نوسەروشاعیر
پیرۆزبایی ھەشتی مارس لەسەرجەم ژنانی جیھان دەکەم بەتایبەت ژنانی کورد ، هەشتی مارس رۆژێكی پڕشنگدارە لەمێژووی مرۆڤایەتییدا، لەو رۆژدا
ژن یەك داوا، یەك دەنگ، یەك هەڵوێست، یەك رەنگ ، دەبێت خۆی
بنوێنێت تا بگەنە ئاستی پێوێستی مافەکانیان تایبەت مەندی ژنێتی و بەرەو پێشەوە بردنی کۆمەڵگا پێداگری بکات ،هەربۆیە كۆمەڵگای پیاوسالاری نەیتوانی داواكاریەکانی نیوەی كۆمەڵ کە تایبەت بە ژنان پشتگوێی بخات و پێشێلی بكات ، لەڕاستیدا ئەوە وەچەرخانێكی مێژوویی زۆر گەورە بوو بۆ ژنانی كورد و مەزنایەتی خۆیان لەمێژووی مرۆڤایەتی دەرخست، بەڵام ئێمەی کورد زۆرمان ماوە تا بتوانین بەرەنگاری ئەم ستەمکاریانە ببینەوە کە بە ناوی پارێزگاری لە شەرەف و ناموس و… دەکرێ.
ژن بە ئێستاشەوە لەزۆربەی شوێن و ناوچەكانی كوردستان هەر
زوڵمیان لێدەكرێ و وەكو كۆیلە تەماشا دەكرێن، ئەوەتا رۆژانە چەندین
حاڵەتی كوشتنی ژنان دەبینین و دەبیستین كە لەژێر هەڕەشە ی لێدەکرێت لەلایەن
كەسوكارو ئەملا و ئەولادا
زیاتر لە سەد ساڵ بە سەر مێژوی دەست نیشانکردنی ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی جیھانی ژن تێدەپەڕێت، بەڵام ھێشتا ھۆکار زۆرن بۆ ژنان و پارێزەرانی مافەکانی ژنان، لەم ڕۆژەدا لە سەرتاسەری جیھان بێنە مەیدان بۆ بەرگری لە مافە سەرەتایەکانی ژنان. پەیامی من لە ھەشتی مارسدا ،ئەگەر تاکە ڕۆژێکی ھەشتی مارس درێژ نەکرێتەوە بۆ ٣٦٥ ڕۆژی تەواوی ساڵ بۆ بەگژاچونەوەی ئەو سیستەم و ئایدۆلۆژیایانەی کە ژنبە کۆیلە و بەسەرباز دەکات و هەروەها دادپەروەری و گەشەپێدان لە بونیادی ژن و پیاو وەک دوو ئینسان، نەبونی باشترە.
ئەمرۆ ٥٠ ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی لەیلا قاسم تێپەڕبوو
٥٠ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢ لەیلا قاسم حەسەن لەلایەن