پروشه فه‌یسه‌ڵ
خوێندکارانی زانکۆ دوای ته‌واو کردنی زانکۆ هیچ هیوایه‌کیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی کارێکیان له‌بواری خۆیان ده‌ست بکه‌وێت یان حکومه‌ت دایانبمه‌زرێنێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌ست لێدوانی چه‌ند خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانیمان وه‌رگرت.
هۆزیار که خوێندکاری دوا قۆناغى به‌شی راگه‌یاندن بوو، وتی:”هیچ هیوایه‌کم نییه دوای زانکۆ کارێکم ده‌ستکه‌وێت له بواره‌که‌ی خۆم‌و بتوانم له‌و بواره‌دا ئیش بکه‌م، بۆیه له‌ئێستاوه خۆم کارێکی بچووکم بۆخۆم دامهزراندوهو خه‌ریکی ئه‌و کاره‌م”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که کۆرۆنا چی کاریگه‌رییه‌کی له‌وان کردوه له خوێندندا که‌دوا فۆناغیانه وتی: “زۆربه‌ی وانه‌کانی ئه‌مساڵمان پراکتیکینو به‌هۆی نه‌بوونى ده‌وام به شێوه‌یه‌کی ته‌واو نه‌مانتوانی ئه‌و وانانه به باشی بخوێنیین، بۆیه ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه که بمانه‌وێت کارێک به‌ده‌ست بهێنین که بڵێین شاره‌زای ته‌واوم نییه له بابه‌تێکدا ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و کاره که‌متر ئه‌بێته‌وه”.
ئه‌رشه‌د خوێندکاری دوا قۆناغه له‌به‌شی کوردی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “به‌شه‌که‌ی ئێمه ئێستا هه‌لی کاری زۆر که‌مه گه‌ر ته‌واویشی بکه‌ین ناتوانین له‌و بواره‌دا ئیش بکه‌ین، چونکه ئێستا وه‌ک هه‌موومان ئاگادارین خوێندن به‌زمانی کوردی زۆر کهمبۆتهوانێ، ده‌رچوی ئه‌م به‌شه‌ش زۆره، بۆیه گه‌ر هه‌لی کارێک هه‌بێت له‌م بواره‌دا ده‌رفه‌تی ئه‌وانه‌ی که پێشتر ته‌خه‌روجیان کردوه ڕه‌نگه زیاتر بێت بۆ وه‌رگرتن، له‌ئێستاوه بڕیارم داوه که خۆم هه‌وڵی کارێکی دیکه بدهمو له‌بوارێکی دیکه‌دا کار بکه‌م”.
شاگوڵ خوێندکارێکی تر‌ى دوا قۆناغى به‌شی راگه‌یاندنه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد:”لێره هه‌ر به‌ش و کۆلێژێک ته‌واو بکه‌یت زۆر به‌که‌می ئه‌توانی له‌و بواره‌ی خۆت خوێندوته کارێکت ده‌ست بکه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌شه‌کان ئه‌وه‌نه ده‌رچوویان هه‌یه که هه‌لێکیش دێته پێش سه‌ره‌تا ئه‌وان دائه‌مه‌زرێنن، بۆیه ده‌بێت خۆمان هه‌وڵبده‌ین کارێکی جیاواز بکه‌ین یان دوای خوێندن له ماڵه‌وه دانیشین”.
زه‌رده‌شت خوێندکاری به‌شی مێژووه پێیوایه خوێندن له‌م هه‌رێمه‌دا هیچ هیواو داهاتووییه‌کى نییه، چونکه حکومه‌ت ئێستا ناتوانێ موچه‌ی ئه‌وانه بدات که چه‌ند ساڵه کاری بۆ ئه‌که‌ن جا چی بگات به‌وه‌ی که هه‌لی کار بۆ ئه‌وان دروست بکات.
وتیشى: “ئه‌و هه‌لی کارانه‌شی که ئێستا هه‌ن زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دامه‌زراوه ئه‌هلییه‌کانن که ئه‌وانیش بۆ به‌شێکی وه‌ک ئێمه هه‌لی کاریان زۆر که‌مه، له‌به‌رئه‌وه هیچ هیوایه‌کم نییه که دوای ته‌واو کردنی خوێندن کارێکی باشم ده‌ست بکه‌وێت، بۆیه هه‌ر کارێک هه‌بێت ئه‌یکه‌م گه‌ر په‌یوه‌ندیشی به بواره‌که‌ی خۆشمه‌وه نه‌بێت ته‌نانه‌ت گه‌ر هه‌ر پێویستیش به شه‌هاده نه‌بێت من ئه‌نجامى ئه‌ده‌م”.
شاگوڵ خوێندکارێکی تر‌ى دوا قۆناغى به‌شی کوردییه وتى: “خوێندن لێره ته‌نیا وه‌ک پێویستییه‌ک یان ئه‌وه‌ی گه‌ر نهخوێنیتو خاوه‌ن شه‌هاده نه‌بیت هه‌ندێ که‌س به‌که‌م سه‌یرت بکه‌ن، بۆیه ته‌نیا وه‌ک پێویستییه‌کی لێهاتوه که بێسوده، چونکه هه‌رگیز ناتوانین کاری پێبکه‌ین، گه‌ر بشمانه‌وێت کارێکمان به شههادهکهمان ده‌ست که‌وێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه خۆمان وانه‌ی تایبه‌ت بڵێینه‌وه که ئه‌مه‌ش هه‌موو خوێندکارێک نایکات، به‌ڵام لێره‌دا شتێک هه‌یه ئه‌مه له به‌شێکه‌وه بۆ به‌شێکی تر جیاوازی هه‌یه، هه‌ندێ به‌ش هه‌یه که به‌ده‌ستهێنانی کار تێیدا زۆر ئاسانه‌و خوێندکار دوای ته‌واو کردنی خوێندن زۆر به‌ئاسانی کارێک به‌ده‌ستئه‌هێنێت که په‌یوه‌ندی به‌و بواره‌وه هه‌یه که خوێندویه‌تی هه‌م له دامه‌زراوه حکومییه‌کان هه‌م ئه‌هلییه‌کان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: “هه‌ندێ له‌و به‌شانه که له‌ئێستاو داهاتوودا خواستێکی زۆریان له‌سه‌ره له‌لایه‌ن خوێندکارانه‌وه ئه‌و به‌شانه‌ن که به‌ئاسانی ئه‌توانی ده‌رفه‌تی کار کردن تێدا به‌ده‌ست بهێنیت، ئه‌مه‌ش وایکردوه ئێستا ئه‌و به‌شانه‌ش هه‌لی کاریان به‌ره و نه‌مان و که‌م بوونه‌وه بڕوات، چونکه ڕێژه‌ی ده‌رچوویان زۆر بووه، به‌ڵام له چاو به‌شه‌کانی دیکه‌دا باشتره له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و به‌شانه گه‌ر هه‌لی کار له که‌رتی حکومیش نه‌بێت ئه‌وا له که‌رتی ئه‌هلی ئه‌توانی کارێکت ده‌ست بکه‌وێت یاخو خۆت کارێکی سه‌ربه‌خۆی خۆت بکه‌یت له هه‌مان بواردا”.